ئاردی ئەم مانگە پلە یەكە

:: PM:01:26:28/11/2023 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی دروستكردنی دانەوێڵەی هەولێر، پشكنینی بۆ ئاردی ئەم مانگە كردووە و دوای كردنی بە نان، دەركەوت ئاردەكە پلە یەكە.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر بە سەرپەرشتی ‌‌لادێ ئیبراهیم بەڕێوەبەری هونەری، فەرمانبەری چاودێری بازرگانی و تاقیگە لە دروستكراوی دانەوێڵە، هەستان بەدروستكردنی نان لە بەشە گەنمی مانگی هەشت هەویرەكە دروست كرا.

باس لەوەش كراوە، هەویرەكە بۆ ماوەی نیو سەعات تا یەك سەعات هێڵرایەوە، دواتر دەركەوت نانێكی زۆرباشی لێ دروست كرا.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە هاووڵاتییان دەكات سەردانی بریكارەكان بكەن، ئاردەكە وەربگرن و بەكاری بێنن، چونكە ئاردێكی زۆر تەندروستە.

تا ئێستە هەشت بەشە ئارد دابەش كراوە و تا كۆتایی ساڵ بەشێكی تری ئارد دابەش دەكرێت، ئەمساڵ بە دابەشكردنی نۆ بەشە ئارد، عێراق ساڵەكە تەواو دەكات، لە ساڵی رابردووشدا هەشت بەشە ئارد دابەش كرا.



وشە - رامیار جەواد