بەغدا..دەست بەسەر 50 كیلۆ مادەی تی ئێن تیدا گیرا

:: AM:12:13:29/11/2023 ‌
یەكەی هەواڵگری و لێكۆڵێنەوە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، توانیویانە لە بەغدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر مادەی تەقینەوەی TNTدا بگرن. 

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە هاتووە، دوای دەستهێنانی زانیاری وردی هەواڵگری، مەفرەزە هەواڵگرییەكانی تایبەت بە بنەبڕكردنی تیرۆر توانیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر مادەی تەقینەوەی "تی ئێن تی" دا بگرن لە ناوچەی كەرخ لە بەغدای پایتەخت. 

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە، بڕی مادەی تەقەمەنی دەستبەسەردا گیراو 50 كیلۆ گرام بووە و لەناو كیسی بەهێزی قوماشییدا حەشاردرابوون.


وشە - پۆڵا مەحموود