سزای سێداره‌ی ئه‌یووب كه‌ریمی به‌ندكراوی مه‌زه‌ویی كورد و خه‌ڵكی مه‌هاباد، دوای 14 ساڵ به‌ندكردن له به‌ندیخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای سێداره‌ی ئه‌یووب كه‌ریمی جێبه‌جێ كراوه، جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی ئه‌یووب كه‌ریمی له كاتێكدایه كه سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش، سزای سێداره‌ی قاسم ئابسته یه‌كێكی تر له هاودۆسیه‌كانی ناوبراو هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌یه جێبه‌جێ كرابوو.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له پرۆسه‌یه‌كی ناڕوون، نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایی له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
داوای ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نگاو گرته ڤیدیۆییه‌كی دایكی ئه‌یووب كه‌ریمی كه ته‌مه‌نی له 70 ساڵ تێپه‌ڕیوه، بڵاو كرده‌وه و له‌و ڤیدیۆیه‌دا ڕوو به ڕای گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئه‌و به‌ندكراوه ساڵی 2009 له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ورمێ گواسترابووه‌وه.
ئه‌یووب كه‌ریمی و شه‌ش چالاكی مه‌زه‌ویی كوردی تر به‌ناوه‌كانی داود عه‌بدوڵاهی، فه‌رهاد سه‌لیمی، ئه‌نوه‌ر خزری، خه‌سره‌و به‌شاره‌ت، كامه‌ران شێخه و قاسم ئابسته به تۆمه‌تی كوشتنی عه‌بدولڕه‌حیم تینا، له‌لایه‌ن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك "چالاكی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"، "چالاكی دژی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی"، "ئه‌ندامه‌تی گرووپه سه‌له‌فییه‌كان" و "فساد فی الارچ" سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.