پۆلیسی سۆران هه‌واڵی گرنتی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه له تیكتۆك جنێوی ده‌دا و قسه‌ی نه‌شیاوی ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، پۆلیسی سۆران بڵاوی كرده‌وه كه دوای لایڤكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گرته ڤیدیۆ له لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی خوازراوی "شیخ به‌ره‌كات" كه ناوی خۆی (ك.س.خ) كه به شێخی تیكتۆك ناسرابوو، ڤیدیۆكانی پێچه‌وانه‌ی ئاداب و نه‌ریتی گشتی بوون و كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌ناو كۆمه‌ڵگەی كوردی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌ندامی داواكاریی گشتی هه‌ستا به جولاندنی سكاڵایه‌ك له دژی ناوبراو.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه بنكه‌ی پۆلیسی چۆمان به بڕیاری دادوه‌ر، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تبار گرتوویانە.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تبار ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئێسته به گوێره‌ی ماده‌ی دوو له یاسای سزادانی عێراقی گیراوه. پۆلیس داوای له هاووڵاتییان كردووه هه‌ر كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ری هه‌یه پێوه‌ندییان پێوه بكات.