فیلمێكی كوردی بووە براوەی خەڵاتی فیستڤاڵی نێودەوڵەتی دوبەی

:: PM:08:00:08/12/2023 ‌
فیلمی "سەردەمی جەنگ" كە لە دەرهێنانی " رامیار مەحموود ناسراو بە كاروان" و "ئیدریس عەبدیی"ـیە بووە براوی خەڵاتی رەخنەگرانی فیستڤاڵی نێودەوڵەتی دوبەی. 

فیلمەكە فیلمێكی رەخنەییە لە كایەكانی كولتووری، سیاسی و هونەری، لە سێپتێمبەری ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی تەواو بووە. 

چیرۆكی فیلمەكە چیڕۆكی كۆمەڵێك فیلمسازە، كاتێك دەیانەوێ رۆمانێك بكەن بە فیلمێكی سینەمایی، بەڵام بەهۆی ئاستەنگەكانی بەردەمییانەوە ژیانی راستەقینەی خۆیان دەكەن بە بابەتی فیلمەكە. 

دوای پەخشكردنی لە فیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دوبەی، فیلمەكە بووە براوەی خەڵاتی رەخنەگران لە فیستڤاڵەكە و هەڵبژێردرا بۆ كێبڕكێی باشترین فیلمەكانی ساڵ لە فیستڤاڵەكەدا بۆ ساڵی 2024.








وشە - پۆڵا مەحموود