نوێترین كتێب له‌باره‌ی "كۆیه له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا 1961-1975" بڵاو كرایه‌وه، كتێبه‌كه به قه‌باره‌ی 374 لاپه‌ڕه‌یە و له‌لایه‌ن زامدار ئه‌حمه‌د نووسراوه.
زامدار ئه‌حمه‌د نووسه‌ری كتێبه‌كه باسی له‌وه كرد، به‌شی یه‌كه‌می پوخته مێژوویه‌كی كۆیه و شۆڕشی ئه‌یلووله، كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به شاری كۆیه و لایه‌نی جوگرافی كۆیه و مێژووی كۆیه‌یە، جگه له‌وه‌ی كۆیه به‌ر له شۆڕشی ئه‌یلوول و زه‌مینه‌سازیی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له كوردستان خراوه‌ته ڕوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پێگه‌ی كۆیه له شۆڕشی ئه‌یلوول دا و شۆڕشی ئه‌یلوول له كۆیه (11ی ئه‌یلوولی 1961 تا هه‌شتی شوباتی 1963)، و بارودۆخی كۆیه له كووده‌تای یه‌كه‌می به‌عسییه‌كان (هه‌شتی شوباتی 1963- 18ی تشرینی دووه‌می 1963).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌شی سێیه‌م بارودۆخی كۆیه له 18ی تشرینی دووەمی 1963 تا 11ی ئاداری 1970 و ڕووداوه‌كانی كۆیه له 18ی تشرینی دووه‌می 1963 تا 13ی نیسانی 1966، و كووده‌تای 18ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1963، چه‌ندان پرسی تر له خۆی ده‌گرێت.
كتێبه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی مێژوویی تایبه‌ت به كۆیه و شۆڕشی ئه‌یلوول.
زامدار ئه‌حمه‌د نووسه‌رێكی بواری مێژووه و له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان كتێبی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئێسته له كۆیه داده‌نیشێ.