سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوا له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌موو له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینیی تاران رێ له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی گیرا، رۆبێرتا مێتسۆلا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوای له ئێران كرد، رێ به‌و بنه‌ماڵه‌یه بدات رۆژی سێشه‌م له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ساخارۆفدا به‌شداری بكه‌ن.
دوێنێ شه‌موو نۆی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له دایك و باوك و برای ژینا ئه‌مینی، ده‌یانویست له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیمام خومه‌ینیی تاران گه‌شتێك بۆ فڕه‌نسا بكه‌ن، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یاندا گیرا و گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه كرا.
تاوانیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینین.
كه‌سێكی نزیك له‌و بنه‌ماڵه‌یه باسی له‌وه كردووه كه موژگان ئیفتخاری، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی و ئه‌شكان ئه‌مینی، دایك و باوك و برای ژینا ئه‌مینی، مه‌به‌ستیان بووه به‌شداری له رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ساخارۆف به ژینا بكه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه بانگهێشتی فڕه‌نسا كرابوون، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاسپۆرته‌كانیان، پێیان گوترا ئێوه بۆتان نییه بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌مجه‌د ئه‌مینی باوكی ژینا ئه‌مینی رای گه‌یاند، رێگریكردنه‌كه لێیان له‌سه‌ر داخوازی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران بووه و ده‌زگای دادوه‌ری تاران له‌م رووداوه ئاگادار نه‌بووه. ئه‌و گوتوویه‌تی تاوانیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینین.
ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران پێی گوتوون تا نزیكه‌ی مانگ و نیوی تر، بۆیان نییه گه‌شت بكه‌ن و دوای ئه‌و ماوه‌یه پاسپۆرته‌كانیان پێ ده‌داته‌وه.
باوكی ژینا ئه‌مینی ئاماژه‌ی دا ته‌نانه‌ت تكتی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌شیان وه‌رگرتبوو، ئامانجیان ته‌نیا به‌شداریكردن له‌و رێوڕه‌سمه بووه كه له پاریس بڕیاره به‌ڕێوه بچێت.
وا دیاره ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بووه، به‌ڵام ئه‌و توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته فڕۆكه و گه‌شته‌كه بكات و به‌پێی دواین زانیارییه‌كان، گه‌یشتووه‌ته پاریس.
خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی یه‌كێتییه‌كه‌ی پێشكه‌شی ژینا ئه‌مینی و بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" كرد
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی یه‌كێتییه‌كه‌ی پێشكه‌شی ژینا ئه‌مینی و بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" كرد. خه‌ڵاتی ئازادیی بیروڕا كه به ساخارۆف ناسراوه، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه كه ساڵانه به چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌درێت و به‌های ئه‌و خه‌ڵاته‌ش 50 هه‌زار یۆرۆیه.
له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی 2022 ژینا ئه‌مینی كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی سه‌ردانی تارانیان كردبوو، له وێستگه‌ی میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت/ئاداب ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به ئۆتۆمبێل بۆ بنكه‌ی پۆلیس گوازرایه‌وه، به‌ڵام وا دیاره له رێدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و كاتێك ده‌گاته بنكه‌ی پۆلیس، له هۆش خۆی ده‌چێت و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و رووداوه بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی راپه‌ڕینێكی گه‌وره كه چه‌خماخه‌كه‌ی له سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ درا و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ئێرانی ته‌نی. رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه تا لێواری رووخان رۆیشت و به زه‌بری سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه، توانی هێوری بكاته‌وه. له ماوه‌ی راپه‌ڕیندا كه به شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ناسرا، زیاتر له 600 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران و به ده‌یان هه‌زار كه‌س گیران و سزای قورس دران. بزووتنه‌وه‌كه تا ئه‌م ساته‌ش به زیندوویی له‌سه‌ر پێیه و به شێوازی جیاواز دژایه‌تی سیستمی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت.