به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له به‌غداوه، بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 700 ملیار دیناری تر به قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان درا و بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌م به‌شێكی پاره‌كه ره‌وانه‌ی بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك به "وشه"ی گوت، له به‌غداوه بڕیاردرا به خه‌رجكردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی قه‌رز و له ڕێی سێ بانكه‌وه ده‌گاته كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمی بووه له عێراق ناردنی پاره‌كه خراوه‌ته سبه‌ی، كه بڕیاره به‌شێكی بگات.
له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گه‌یاند، سبه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به 700 ملیار دینار ته‌واو ناكرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شێكی داهاتی داخاته سه‌روو به 920 ملیار دینار مووچه دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌و پاره‌ی له به‌غداوه دێت به‌شێوه‌ی قه‌رزه، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی بودجه‌ی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه.