چۆن دەزانیت كە خۆت یان بەرانبەرەكەت بەرەو خەڵەفان دەچن؟

:: PM:05:00:10/12/2023 ‌

خەڵەفان، واتە لە دەستدانی توانای ناسینەوە و بیرهاتنەوە و هۆشیاریی كەسەكان، كە لە دوای تەمەنێكی دیاریكراودا تووشی مرۆڤ دەبێت، لەوانەش ئەلزەهایمەر، كە بڵاوترین حاڵەتی خەڵەفانە، راپۆرتێكی لیژنەی داهێنان و ژیانزانی ئاماژە دەكات كە 36%ی تووشبووان بەو حاڵەتە لە بەریتانیا نازانن تووشی بوونە، بەڵام تۆ چۆن دەزانیت بەرانبەرەكەت ئەو حاڵەتەی هەیە؟

وەك لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی "ساینس ئارت"، باسی ژمارەیەك تەكنیك كراوە كە شارەزایانی تەندروستی پێڕەوی دەكەن بۆ ئاشكراكردنی نیشانە سەرەتاییەكانی خەڵەفان، بۆیە ئەگەر خۆت یان كەسی بەرانبەرت یان نزیكت ئەو نیشانانەی هەبوو، بزانە كەم تا زۆر خەڵەفانی هەیە.

تووشبووانی خەڵەفان بە گشتی، لەوانەش ئەلزەهایمەر، كە بە تێپەڕبوونی كات دۆخەكەیان پەرە دەستێنێت، بەدەست كێشە لە یادەوەری و بیركردنەوە و پێوەندیكردن و گۆڕانی لە كەسایەتییەوە دەناڵێنن، ئەو كەسە توانای بەجێگەیاندنی چەندان جۆر چالاكیی رۆتینی رۆژانەی دەگۆڕێت، وەك شوفێری و پارەدان و چێشتلێنان و هیتریش. 

بە گشتی نیشانەكانی خەڵەفان و توندیی دەركەوتنی و كاتی دەركەوتنی لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، بەپێی پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ پیری لە ئەمەریكا، چەند نیشانەیەك هەن كە دەری دەخەن خۆت یان یەكێك لە دەوروبەرت تووشی خەڵەفان بووە، لەوانە:

دووبارەكردنەوەی هەمان پرسیار، بێتوانایی لە جێبەجێكردنی رێنوێنییەكان وەك پزیشكی، ونبوون و نەناسینەوەی هەندێك شوێن كە پێشتر باشی ناسیون، لە رووی كات و ناسینەوەی كات و شوێن و كەسەكان تووشی كێشە بوون و زیاتریش دەبێت، گرنگینەدانی كەسەكە بە خۆی و شێوازی خواردنی، لەیادكردنی خۆشووشتن یان ئەنجامدانی هەڵسوكەوتنی نائاسایی و نامۆ و شەڕانگێز.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل