بۆ دیمەنێکی سەرنجڕاکێش.. نۆ رێگە بۆ گەشەكردنی برژانگ بە خێرایی

:: PM:09:14:10/12/2023 ‌
زەیتی زەیتوون، ئالۆڤێرا و ئۆمیگا سێ، خۆراکی سەرەكین بۆ گرنگیدان بە برژانگ، ئەو بەرهەمانەی پێکهاتەکانیان دەوڵەمەندە لە مادەی وەك ئارجینین، ڤیتامین B5 و ترشی هیالۆرۆنیک، لەو بەرهەمانەن كە گرنگیی زۆریان بۆ گەشەكردنی برژانگ هەیە تا درێژتر و كێشراوتر بن، ئەم بەرهەمانە كە شێوەی گیراوەیان هەیە و ڕۆژانە دەدرێن لە برژانگەکان، بەڵام بۆ زیادبوونی چڕیی برژانگ بە شێوەیەکی سروشتی، باشترە یەکێک لەم رێگایانە بەکاربهێنرێت:

1. زەیتی زەیتوون: سوودێکی جوانکاریی یەکجار زۆری تێدایە، ئەم زەیتە گەشەی برژانگەكان زیاد دەكات بریقەداری دەكات، دەتوانیت بە فڵچەی مەسكارەكەت بە زەیتی زەیتوون چەور بكەت و بە برژانگەكانتی دابهێنی، دەتوانیت ئەم کارە رۆژانە دوو تا سێ جار ئەنجام بدەیت.

2. زەیتی ڤیتامین E: جیاوازە بە کاریگەریی لە بەهێزکردن و زیادكردنی گەشەی  قژ، هەمان کاریگەریشی لەسەر برژانگ هەیە، دەكرێ لە ڕێگەی لۆكە یان فڵچەی مەسکارای خاوێن بیدەیت لە برژانگ، هەفتەی دوو یان سێ جار.

3. فڵچەی برژانگ: ئەم ئامێرە لایەکی فڵچە و لایەکەی تری شانەیە، هەروەها بۆ برۆ و برژانگ بەکاردێت، سوودی لە لابردنی پیسییەکانە، جگە لەوەی میکانیزمی گەشەی برژانگ چالاک دەکات، واچاكە ڕۆژانە بەکاربهێنرێت.

4. زەیتی گوێزهیند: ئەم زەیتە کاریگەریی لە شێداركردنەوەدا هەیە، هەروەها مووی برژانگ بەهێز دەکات و بریقەیان زیاد دەکات، باشتر وایە بە شێوەی گەرمنەكراو بەکاربهێنرێت، بەوپێیەی نەرمە لەسەر پێست، هەروەها کەمێکی لە پەنجە دەدەی و نووکی پێڵوی چاو و برژانگی پێ دەشێلی، ئەم هەنگاوە دەتوانرێت لە هەفتەیەکدا دوو یان سێ جار دووبارە بکرێتەوە.

5. بایۆتین: لەوانەیە لاوازی  گەشەی برژانگ لە ئەنجامی کەمی ڤیتامین و کانزاکانەوە بێت، لەم حاڵەتەدا واباشە بایۆتین بەکاربهێنرێت کە توانای پڕکردنەوەی کەمی ئەو ڤیتامینانەی هەیە بە تایبەتی ڤیتامین B8، باشتر وایە بە شێوەی تەواوکەری خۆراک بەكاربهێنرێت بۆ ماوەی لانیکەم سێ مانگ، بۆئەوەی گەشەی برژانگەکان باشتر بکاتەوە و بەهێزتریان بكات، هەروەها یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی نینۆکەکان.

6. زەیتی گەرچەك: بەناوبانگترین كاریگەرترین جۆری زەیتە بۆ زیادكردنی گەشەی برژانگ، ئەوەندە بەسە کەمێک لە سەری پەنجەت بدەیت یان بە فڵچەی مەسکارای خاوێن و لە برژانگەكانتی بدەیت، توانای شێدارکردنی برژانگەکانی هەیە و بەهێزتر و ئەستوورتریان دەكات، دەتوانرێت هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت، بۆ شێدارکردنی پێستیش بەکاردێت.

7. چای سەوز: خواردنەوەی چای سەوز بە شێوەیەكی بەردەوام، یارمەتیدەرە بۆ باشكردنی تەندروستیی پێست و قژ، هەورەها دەتوانرێ لە بواری جوانکاریش بەکار بێت، لەسەر شێوەی گیراوەی سارد و تۆپەلەی پەمۆی پێ تەر دەکرێت و پاشان برژانگەکانی پێ مەساج دەکەی و لەسەر چاوەکانت بەجێ دێڵی بۆ ماوەی پێنج خولەك، واباشە هەفتەی سێ یان چوار جار ئەنجام بدرێت.

8. ئۆمێگا سێ: ترشی ئۆمیگای چەور یارمەتی باشترکردنی کوالێتیی قژ و برۆ و برژانگ دەدات، لە ماسییە چەورەکانی وەک سەلەموون و ماکرێل و گوێچكەماسی دا هەیە، هەروەها لە تۆوی کەتان و تۆوی شیادا هەیە، دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی تەواوکەری خۆراک بۆ ماوەی سێ مانگ بەکاربهێنرێت.

9. جێڵی ئالۆڤێرا: کاریگەریی شێدارکەرەوەی هەیە لەسەر برژانگەکان لە ڕەگەوە تا نووکەکانی، ئەمەیش یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی گەشەکردنیان، بە پەنجە یان فڵچەی ماسکارای خاوێن لێی دەدرێت، هەفتەی سێ یان چوار جار بەكاربێت.

لەگەڵ ئەمانەدا چەند ئامۆژگارییەك هەیە بۆ پاراستنی برژانگەكان وەك، پاككردنەوەی چاوەكان بە مادەی نەرم و بە جوانی لە شوێنەواری ماكیاژ، هەروەها دووركەوتنەوە لە بەرهەمەكانی ماكیاژی دژەئاو، چونکە پێکهاتەی کیمیایی وای تێدایە کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مووی برژانگەکان، بەپێی پێویست و بەردەوام خۆراک بدە بە برژانگەکان بەو زەیتانەی سوودیان بۆ برژانگ هەیە.












وشە - رزگار خدر