له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" شارۆخ حه‌سه‌نزاده شاره‌زای كاروباری ئێران، ئاماژه به ته‌نگژه ناوخۆییه‌كانی ئێران ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان، خۆ ده‌ربازكردن و سه‌رپۆش دانانه له‌سه‌ر ته‌نگژه ناوخۆییه‌كانی ئێران. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، شۆڕشی ژینا گه‌وره‌ترین و به‌ربڵاوترین جووڵانه‌وه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات بووه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێران.
خه‌ڵكی ئێران تا چه‌ند له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته ڕازین؟
ئێران وڵاتێكی ئازاد و دیموكراسی نییه تا بتوانین به پێوانه‌كانی دیموكراسی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، به‌ڵام دوایه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م وڵاته و بزووتنه‌وه‌ی ژینا به دروشمی "ژن، ژیان" ئازادی"، به ئاسانی ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ری ئه‌و پرسیاره بێ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمار‌دا كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك به‌پێی ئاماره‌كانی خۆیان 42% به‌شدارییان كردووه، هه‌روه‌ها زیاترین ڕێژه‌ی ده‌نگی به‌تاڵ 13% له مێژووی ئێران تۆمار كرا، به‌شداری خه‌ڵك له خۆپێشاندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی خه‌ڵكی سه‌قز، جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لماند نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی تری ئێرانیش به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وت و نادیموكراتییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه به‌رده‌وام ده‌چه‌وسێنه‌وه و به شێوازێكی پڕ توندوتیژی سه‌ركوت ده‌كرێن، ده‌گیرێن، ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن و له سێداره ده‌درێن، له حاڵه‌تێكدا ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو خه‌ڵك، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته كه له نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه پێكدێن، نه‌ك هه‌ر له سیاسه‌ته‌كانی ڕازی نین، به‌ڵكو دژ و خوازیاری نه‌مانی ئه‌و حكوومه‌ته تۆتالیتاره‌ن.
بۆچی خه‌ڵك له‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی ئێران بێده‌نگن و هه‌موو ته‌نگژه‌كان قبووڵ ده‌كه‌ن؟
هه‌ر ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ند و نه‌ته‌وه‌كان به شێوازی جۆراوجۆر و له‌به‌ر گرانی، نه‌بوونی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و تا دوایی، ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، وێڕای مانگگرتن له ناوازه‌ترین شێوازه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تای ساڵی 2018 پایزی 2019 و هاوینی 2022، خه‌ڵك به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان له سیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌كانی تاران ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌وه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حكوومه‌تی بوون كه به توندترین شێواز هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و هه‌زاران كه‌سیان كوشت و بریندار كرد، ده‌یان هه‌زار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، كه‌واته خه‌ڵك بێده‌نگ نین و ئه‌و شێوه حاكمییه‌ته‌یان لا په‌سند نییه، وه‌ك باسم كرد چه‌ندان جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته به هێزی سوپا و به‌سیج له گیانی خه‌ڵك به‌ر ده‌بێ و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ چه‌شنه پره‌نسیپێكی مافی مرۆڤی و پێوه‌ركانی جیهانی، بێ باكانه هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵك و سه‌ركوتیان ده‌كات.
بۆچی هێشتا كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران نه‌بوونه‌ته هه‌وێنی شۆڕشێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه؟
شۆڕشی ژینا گه‌وره‌ترین و به‌ربڵاوترین جووڵانه‌وه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات بووه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێران، دیاره ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان له ساڵه‌كانی كۆتایی ده‌یه‌ی نه‌وه‌تی زاینی ده‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام بۆچی تا ئێسته به ئاكام نه‌گه‌یشتوون، ڕه‌نگه زیاتر بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ئۆپۆزسیۆنێكی یه‌كگرتوو و خاوه‌ن گوتارێكی هاوبه‌ش بوونی نییه، فره نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران و جۆراوجۆری ڕوانین و داخوازییه‌كان و سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی و نه‌سڵه‌مینه‌وه له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه. هه‌تا ئاستێكی زۆر بوونه‌ته له‌مپه‌ر بۆ یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
ده‌ستوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی تر، تا چه‌ند زیانی به ناوخۆی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه، له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه؟
له هه‌موو بوارێكدا زیانی به خه‌ڵكی ناوخۆی ئێران گه‌یاندووه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژانه پێنج شاخه‌وانیی كوردی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده له كوێستانه‌كانی شاری شنۆ كه‌وتنه ژێر ڕنووه به‌فر، به‌ڵام هه‌ر به هێزی خه‌ڵك و یارمه‌تی خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، توانیان دوو كه‌س ڕزگار بكه‌ن و به‌داخه‌وه سێ شاخه‌وانه‌كه‌ی تر دوای شه‌ش ڕۆژ به مردوویی ته‌رمه‌كانیان له ژێر به‌فر هێنایه‌ده‌ر، له‌م ڕووداوه‌دا حكوومه‌ت و هێزه‌كانی پێوه‌ندیدار هیچ هاوكاری و یارمه‌تییه‌كیان نه‌كرد، چونكه ده‌یانگوت هیچ توانا و ده‌رفه‌تێكمان نییه، لێره‌دا پرسیارێك بۆ خه‌ڵك دروست بوو، باشه چۆنه به ملیۆنان دۆلار خه‌رجی چاككردنی مووشه‌ك، درۆنی بۆمبڕێژ، به‌رنامه‌ی ناوه‌كی، چالاكی نیزامی و تیرۆریستی، ده‌ستێوه‌ردان له چه‌ندان وڵاتانی ناوچه‌كه، توانا و پاره و بودجه هه‌یه، به‌ڵام بۆ ڕزگاركردنی گیانی خه‌ڵكی سڤیلی خۆی توانای نییه؟ ئاستی بێكاری و خۆكوژی له‌وپه‌ڕی خۆیدا، ڕووتێكردنی لاوانی به پیشه‌ی مه‌ترسیداری وه‌ك كۆڵبه‌ری و سوختبه‌ری (به‌لووچستان) زۆری كردووه، سفره‌ی خه‌ڵك هه‌ر دێت و بچووكتر ده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌و كێشه و قه‌یران و ئاڵۆزییانه‌ی به‌رهه‌می سیاسه‌تی چه‌وتی ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه‌یه كه به نه‌مانیان نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، به‌ڵكو گه‌لانی ناوچه‌كه و دنیایش ده‌حه‌سێنه‌وه و ئیتر ڕێژی تیرۆر و كوشتن و ئاژاوه و گێره‌شێوێنی و ماڵوێرانی و چه‌ندان نه‌هامه‌تی تر تا ئاستێكی یه‌كجار زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێتان وایه ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات به‌رانبه‌ر هه‌ولێر و كوردستان، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژانه و گرفتانه‌ی ناوخۆی خۆیه‌تی و ده‌یه‌وێ خه‌ڵك چاویان له‌سه‌ر ئاریشه ناوخۆییه‌كان لابچێت؟
ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ولێر، فره‌ڕه‌هه‌نده. خۆ ده‌ربازكردن و سه‌رپۆش دانانی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆ بووه، هاوكات ده‌یه‌وێ به دژبه‌ران و نه‌یارانی خۆیشی بڵێ ئه‌وه چه‌كی قورسی وه‌ك مووشه‌ك و درۆنمان هه‌یه، گۆشه‌نیگایه‌كیشی له وڵاتی ڕووسیایه كه پێی بڵێ چه‌كی ئاواشم هه‌یه ئه‌گه بۆ شه‌ڕی دژ به ئۆكراین ده‌خوازی، ده‌توانین دانوستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئێران به‌و ئاژاوانه خوازیاری شه‌ڕ بێ، جا ئه‌وه شه‌ڕه ده‌بێ له‌گه‌ڵ لایه‌نێك بكات كه تێیدا تووشی شكست نه‌بێ، گه‌لی كورد چونكه خاوه‌ن قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه، به‌جۆرێك بێ كه‌سه و هه‌ر گه‌له‌كه‌یه‌تی پشتی و په‌نای، خاوه‌ن چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو نییه، هێرشی ده‌كاته سه‌ر و خۆی وه‌ك سه‌ركه‌وتوو پێشان ده‌دات، به‌ڵام دیتمان له‌وه‌ی پاكستان چونكه خاوه‌ن سه‌ربه‌ستی سیاسی و وڵاتی خۆیه‌تی، هه‌ر خێرا وه‌ڵامی دایه‌وه.