د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسێكی تایبه‌ت و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و هه‌موو درۆن، مووشه‌ك، رۆكێت، گوشاری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییانه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمه، ئه‌و ده‌ڵێت، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌یكات ره‌وایه؟
ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات دژی هه‌موو پره‌نسیپی یاسایی و ده‌ستووریی و سیاسییه و كارێكی ناڕه‌وایه و به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه كه ده‌ڵێت هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق شایه‌نی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و كارامه‌ن و هه‌موو مافێكیان هه‌یه.
ده‌ڵێن هه‌رێم عێراقییه، به‌ڵام وه‌ك هاووڵاتییه‌كی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكه‌ن بۆچی؟
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به عێراق حیساب ده‌كه‌ن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و به‌و جۆره مامه‌ڵه ناكرێت كه به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ئه‌گه‌ریش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق حیساب بۆ هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وه به ئاشكرا ئێمه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی عێراق ته‌ماشا ناكه‌ین، هه‌رێمیش ده‌بێت بۆ خۆی بڕیار بدات له‌و باره‌وه.
هێرش و مووشه‌ك و درۆن و گوشاری سیاسی و ئابووری، پێت وانییه هه‌موو پێوه‌ندیی به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟
ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌شێكه له‌و گوشاره سیاسی و سه‌ربازی و ته‌ناهییانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، به‌شێكه له‌و سیناریۆیانه‌ی كه رۆژانه به درۆن و رۆكێت و جۆره‌ها شێواز دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، له لایه‌كی تریش بڕینی مووچه و دواخستن و نه‌ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و سیناریۆیه‌ی بۆ برسیكردن و به‌چۆكدادانی هه‌رێمی كوردستانه.
یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد تا چه‌ند پێویست و گرنگه؟
به‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی خۆی ئه‌و ناكۆكییه سیاسییه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بێت و قوڵتر بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، چونكه ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و گوشاره سیاسی و ته‌ناهی و ئابوورییانه بۆ سه‌ر هه‌رێم ئاماژه‌ن كه نیه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم باش نییه.
ئایا به‌غدا له سیستمی فیدراڵی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟
زۆرجاریش گوتومه سیاسه‌تمه‌دارانی ئێسته‌ی به‌غدا پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه له سیستمی فیدراڵی و سیستمی فیدراڵییان پێ قبووڵ نییه، هه‌موو كرده‌وه‌كانیان ئاماژه‌ن بۆ هزرێكی سه‌نتراڵیزمیی مه‌ركه‌زی وه‌ك پێش 2003، به بیر و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا بكات، ئه‌مه پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له فیدراڵییه‌ت، پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له‌و ده‌ستووره‌ی كه 2005 هه‌مووان ده‌نگیان پێ داوه.
پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ی راسته‌وخۆ مه‌ترسییه؟
پێدانی مووچه له لایه‌ن به‌غداوه به هه‌رێم دوو جۆری هه‌یه، جۆرێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌غدا راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو لیسته‌كان بۆ خۆی وه‌ریبگرێت و دابه‌شی بكات، ئه‌گه‌ر وابێت ئیشوكاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رؽمی كوردستان چییه؟ ئه‌م شێوازه ناكرێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، چونكه به‌پێی ده‌ستوور هەرێم داوده‌زگاى فه‌رمیی یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌ریی خۆی هه‌یه، ئه‌مه كاری هه‌رێمی كوردستانه. شێوازه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه بێت ئه‌ویش به هاوئاهەنگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه له رێی بانكی نیشتمانی كوردستان كه ئێسته كراوه‌ته‌وه ئه‌و بانكه سه‌ر به بانكی ناوه‌ندیی عێراقه، ده‌توانرێ له رێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه به پڕۆسه‌ی "هه‌ژماری من" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، به‌و شێوازه ئاساییه و زۆریش باشه و هه‌رێمی كوردستانیش سوودمه‌ند ده‌بێ، به‌ڵام به‌بێ هاوئاهه‌نگیی هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان بكات پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی