لەبارەی میدیاوە دوو كتێبی نوێی بەهات حەسیب قەرەداغی بڵاو كرانەوە

:: AM:08:55:04/02/2024 ‌
دوو كتێبی نوێی نووسەر و مامۆستای زانكۆ د. بەهات حەسیب قەرەداغی، بە ناوی "میدیای كوردی لە رۆشنگەرییەوە بەرەو كوێ؟" و "میدیای كوردی شوناس و كارامەیی و نەرمەهێز" چاپ و بڵاو كرانەوە، ناوەڕۆكی كتێبەكان چەندان توێژینەوە و لێكدانەوەی زانستییان بۆ كایەی میدیای كوردی لەخۆ  گرتووە. هەردوو كتێبەكە ناوەڕۆكەكانیان پێوەستن بە كاری میدیایی كوردی لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە میدیاكانی ناوچەكە و دنیا.

نووسەر لە كتێبی "میدیای كوردی لە رۆشنگەرییەوە بەرەو كوێ؟"، بەشێك لە توێژینەوە و گوتارەكانی لەبارەی خوێندنەوەیەكی رەخنەییانە بۆ دیوە تاریكەكەی میدیای كوردی لە بەرگی كتێبەكەیدا كۆ كردووەتەوە و چاپ و پەخش كردووە.

ئێستە هەردوو كتێبە نوێیەكەی بەهات حەسیب قەرەداغی لە كتێبفرۆشییەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستن بۆ ئەو خوێنەر و توێژەرانەی خوازیاری خوێندنەوەن، هەروەها بۆ قوتابیانی بەشە جیاوازەكانی راگەیاندن و میدیا سوودی دەبێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی پێویستیان بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو هەیە بۆ ئامادەكردنی راپۆرت، سیمینار و توێژینەوەی دەرچوون لە كۆلیژ و پەیمانگەكان.



وشە - سۆران عەزیز