پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان رای دەگەیەنێت، خواردنی سیر سوودێكی زۆری هەیە بەتایبەت ئەوانەی كرمیان هەیە، دەبێتە هۆی كوشتن و لەناوبردنی كرم.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری شوبات، سەربەست قادر پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەموومان دەزانین دوای خواردنی سیر هەست دەكەیت بۆنی دەمت دێ و بێزار دەبی، بەڵام دەبێت بزانی خواردنی سیر سوودێكی یەكجار زۆری هەیە.
زیاتر گوتی، ئەگەر سیر بەیانیان پێش نانخواردن بخۆیت، سوودی زۆرە و چارەسەری هەوكردنی هەناسەدان، چارەسەری گەدە و ئازاری ڕیخۆڵەكان دەكات، چونكە سیر كرمی ریخۆڵە دەكوژێت و سەرچاوەی لەناوبردنی زۆر لە ڤایرۆسەكانە.
باسی لەوەش كرد، سیر لەسەر كرمی ئەسكارس و كۆم زۆر رۆڵی هەیە، بەپێی بەرنامەی دیاریكراو بخورێت، هەم رێگریی لە زۆربوونیان دەكات و هەم لەناویان دەبات، بەتایبەت ئەوە جۆرە سیرەی خۆش نەكراوە و بە سروشتی خۆی ماوەتەوە.