به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ساڵی 2023دا هه‌رێمی كوردستان نۆ هه‌زار و 911 هاووڵاتی تووشی شێرپه‌نجه بوون.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند، نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دنیا له په‌ره‌سه‌ندندایه و هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستانیش له‌م نه‌خۆشییه دوور نه‌بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئاماری تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌چاو ئاماری ستانداردی جیهانی كه‌متره.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌پێی ستانداره جیهانییه‌كانیش له كۆی 100 هه‌زار هاووڵاتی، 190 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له كۆی 100 هه‌زار هاووڵاتی 151 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بوون.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له هه‌رێمی كوردستان هه‌شت بنكه و نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له ساڵی 2021دا، به‌گشتی 20 ملیۆن تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار كراون، له ناویاندا 10 ملیۆنیان كۆچی دواییان كردووه و به‌پێی ئه‌م ئاماره‌ی ڕێكخراوه‌كه، له هه‌ر خوله‌كێكدا 37 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن و 19 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پێنج هه‌زار و 456 كه‌س له ساڵی رابردوودا تووشی شێرپه‌نجه بوون
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پێنج هه‌زار و 456 كه‌س له ساڵی رابردوودا تووشی شێرپه‌نجه بوون كه زیاتر له نیوه‌یان ئافره‌تن، به‌ڵام هه‌موویان خه‌ڵكی هه‌ولێر نین، به‌ڵكو 982 كه‌سیان خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن.
ئاماره‌كه له پارێزگای سلێمانی بریتییه له سێ هه‌زار و 275 نه‌خۆش كه 374یان هی شاره‌كانی عێراقن و له‌وێش زیاتر له نیوه‌یان ئافره‌تن. له دهۆك ژماره‌كه هه‌زار و 180 كه‌سه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له هه‌رێمی كوردستاندا له ساڵی 2012 تا ساڵی 2023، له ماوه‌ی 12 ساڵدا 81 هه‌زار و 62 هاووڵاتی تووشی شێرپه‌نجه بوون كه 23%یان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ئافره‌تانه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێداگریی كرد كه حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه، 105 ملیار دیناری ته‌رخان كردووه و ئه‌وه‌ی له توانایدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێشكه‌شی ده‌كات.