دكتۆر ''دان ڤیشنوبالا'' به‌رپرسی سه‌ره‌كیی به‌شی پزیشكی له كۆمپانیای ''ئه‌كتیڤ ئای كیو''، نهێنی كێش دابه‌زاندن بۆ كه‌ناڵی ''گره‌یت بریتن'' ئاشكرا ده‌كات، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه سیستمێكی خۆراكی ڕێكمان هه‌بێت و له‌و سیستمه لانه‌ده‌ین.
له‌باره‌ی سیستمه خۆراكییه تایبه‌ته‌كه پزیشكه‌كه
ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا میوه و سه‌وزه بخۆ پاشان گۆشت و پرۆتینی به دوادا بخۆ، دواتر به‌شێوازێكی سنووردار كاربۆهایدرایت وه‌ربگره، له‌وانه‌یه بڵێی كاربۆهایدرایت خراپه، به‌ڵام ئه‌و كاربۆهایدرایته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر ڕابگرێت و ڕێگریی له قه‌ڵه‌وی بكات.
هه‌روه‌ها دكتۆر دان له به‌شێكی تری خۆراكه به‌سووده‌كان باس له ڕیشاڵه‌كان ده‌كات، یان ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به ڕیشاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن، وه‌ك فاسۆڵیا و باده‌م و ئا‌ڤۆگادۆ، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕیشاڵیان زۆره پێویستن، چونكه خواستمان بۆ خواردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و شه‌كری ناو خوێن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
له كۆتادا پزیشكه‌كه داوامان لێ ده‌كات گرنگی به خواردنی میوه و سه‌وزه بدرێت، له‌گه‌ڵ میوه‌كه‌شدا هێلكه و ماسی و گوێز بخورێت، له هه‌مان كاتدا وه‌رزش گرنگی زۆری ده‌بێت له پاڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه خۆراكییه.