وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنوێنی خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی بڵاو كرده‌وه، "وشه" وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی ئه‌و رێنوێنی و خۆپارێزییانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ساڵی 2023دا هه‌رێمی كوردستان نۆ هه‌زار و 911 هاووڵاتیی تووشی شێرپه‌نجه بوون.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دنیا له په‌ره‌سه‌ندندایه و هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستانیش له‌م نه‌خۆشییه دوور نه‌بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئاماری تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌چاو ئاماری ستانداردی جیهانی كه‌متره.
رێنوێنیی خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه:
۱-به‌كارنه‌هێنانی تووتن.
۲-پاراستنی كێشی جه‌سته‌ی ته‌ندروست.
۳-خۆراكی ته‌ندروست كه سه‌وزه و میوه‌ی تێدایه.
٤-چالاكیی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك.
٥-دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی كحوول.
٦-كوتانی دژی HPV و ئاوسانی جگه‌ری جۆری B .
۷-دووركه‌وتنه‌وه له تیشكی سه‌رووی بنه‌وشه‌یی (كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی خۆر و جێی ڕه‌نگكردنه‌وه دێته ئاراوه).
٨-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی سه‌لامه‌ت و گونجاوی تیشك له چاودێری ته‌ندروستیدا (بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن).
۹-كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن به پیسبوونی هه‌وای ده‌ره‌وه و پیسبوونی هه‌وای ناوماڵ.
#ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر