میستەر تویتەر مرۆڤ لە ئیفلیجی مێشك ڕزگار دەكات

:: PM:12:06:05/02/2024 ‌
ئیلۆن ماسك بە دەوڵەمەندە هەزەلییەكە ناسراوە، لە ڕیزبەندیی دەوڵەمەندانی دنیادایە لە خانوویەكی بچووكی 35 مەتریدا دەژی و نرخەكەی 50 هەزار دۆلارە. 

ئیلۆن ماسك یەك لە سەیرترین دەوڵەمەندەكانی دنیایە، بەكردەوە سەیروسەمەرەكانی خەڵكی تووشی شۆك دەكات، ئیلۆن كە بەمستەر تویتەر بەناوبانگە، كۆمپانیاكەی دەیانەوێت لەڕێی چیپێك یان پارچەیەكی بچووكی ئەلیكترۆنی كە بە ژیریی دەستكرد چالاككراوە و بەرنامەڕێژ كراوە، توانای جووڵە بە كەسانی ئیفلیجبوو بدەن. 

ئیلۆن ماسك لە ساڵی رابردوودا زۆرینەی زەوی و موڵكەكانی فرۆشت و خەریكی خۆ ئامادەكردن بوو بۆ گەشتی هەسارەی مەریخ. لەو ماوەیەدا بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمەریكا بێـت، لە خانوویەكی 35 مەتریدا دەژیت.

ماسك هەر لە ساڵی ڕابردوودا خانوویەكی كە كۆشكێكە لە كالیفۆرنیا، بە نرخی پێن ملیۆن دۆلار فرۆشت. ئەم كۆشكە شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و رێوڕەسمی كەسانی بەناوبانگ و دەوڵەمەندی ئەمەریكا بوو، خۆی لەمبارەیەوە لە تویتێكدا دەڵێ، شوێنێكی تایبەتە.

ماسك لە گفتوگۆیەكدا دەڵێ، "بەهۆی سامان و داراییەكانمەوە بەردەوام هێرش دەكرایە سەرم. ئێستە من هیچم نییە و چاوەڕێم بزانم دژكردەوەی خەڵك چی دەبێت".

ئەو ماوەیە لەپڕ دەكەوتەوە ڕای گەیاند، یەكەمین نەشتەرگەریی چاندنی چیپی وەرگرتنی ئاماژە یان سیگناڵی مێشك سەركەوتوو بوو، بۆیە من پاڵپشتی دارایی دەكەم، ئەمەش چەندان ملیۆن دۆلاری پێویستە، ئەو چیپە بچووكانە دەتوانن ئاماژە و سیگناڵەكانی مێشك چالاك بكەن و بە خێرایی بیگوازنەوە بۆ بەشەكانی تری جەستە، وەك قاچ و دەستەكان، بەمەش مێشك توانای دەبێت ئەو بەشەی ئیفلیج بووە یان لەكاركەوتووە، بخاتەوە جووڵە.

ئیلۆن خاوەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و سەرمایەدارێكی ئەمەریكی-كەنەدییە كە لە 28 حوزەیرانی 1971 لە ئەفریقای باشوور لەدایك بووە، بەڕێوبەری گشتی و تەكنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆكی سۆلار سیتی و ھاوسەرۆكی ئۆپن ئەی ئایە.




وشە - سۆران عەزیز