له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نمان چه‌ندان گۆڕانكاریی سایكۆلۆجی ڕوو ده‌ده‌ن و كاریگه‌ریی ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندروستیمان، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌رمان دێت بریتییه له ته‌نگاوی، به‌راورد به ته‌مه‌نی گه‌نجی زیاتر پێویستمان به به‌كارهێنانی ته‌والێت ده‌بێت، شاره‌زایان ئه‌م هۆكارانه ده‌خه‌نه ڕوو بۆ ته‌نگاوی و پێشنیاری چه‌ند هه‌نگاوێكمان بۆ ده‌كه‌ن:
1- خواردنه‌وه‌ی قاوه و كحوول ده‌بێته هۆی ماندووكردنی میزه‌ڵدان و پێویسته ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شله‌یه سنووردار بكرێت.
2- شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی ته‌نگاوی، به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان (
CDC)، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ده‌بێته هۆی میزه‌چۆڕكێ و پێویسته شه‌كره‌ی جۆری دوو كۆنترۆڵ بكرێت.
3- هه‌وكردنی بۆڕیی میز یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه به دیاریكراوی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژنان داده‌نێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵكردنی میز كارێكی سه‌خت بێت، بوونی ڕێژه‌ی پێویست له ''ئیسترۆجین'' ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته له ژناندا.
4- كێشه‌ی كۆڵۆن و قه‌بزی كێشه‌یه‌كی باوه له به‌ساڵاچوواندا و ده‌بێته میزه‌چۆڕكێ، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ڕێجیم و وه‌رزشكردن و عاره‌قكردنه‌وه، ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات.
5- له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، میزه‌ڵدانمان بچووك ده‌بێته‌وه و ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ڕابێنین كه زیاتر پێویستمان به به‌كارهێنانی ته‌والێته.
6- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی پرۆستات له پیاواندا، یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی میزه‌چۆڕكێ.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجامدانی وه‌رزش و ڕاهێنان له‌گه‌ڵ بوونی ڕێژه‌ی پێویست له ''ئیسترۆجین''، ده‌كرێت ڕێچاره‌یه‌ك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی میزه‌چۆڕكێ.