خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خشه‌كان ده‌بنه هۆی تووشبوونی گه‌نجان به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و هۆكارێكه بۆ تووشبوون به خه‌مۆكی، توێژه‌ران داوا ده‌كه‌ن خۆمان به‌دوور بگرین له خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیستماتیكی زانكۆی ''
نیوكاستڵ''ی به‌ریتانیا، به‌ده‌ركه‌وتووه به‌رزی ڕێژه‌ی ''كافاین'' و ''شه‌كر'' له‌و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشانه‌دا ده‌بێته هۆی شێواندنی سیستمی خه‌و و سه‌رنجمان تێكده‌دات، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانیان ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ.
شاره‌زایان هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان هۆكارێك بن بۆ تێكدانی ته‌ندروستیی دڵی مرۆڤ و داوا ده‌كه‌ن خۆمانی لێ به‌دوور بگرین، ئێسته 30%ی گه‌نجان كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 17 ساڵاندایه، خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیی نوێ دۆزراوه‌ته‌وه له نێوان خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان و خووه زیانبه‌خشه‌كانی تر، وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی كحوول و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان، به جۆرێك شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان ده‌خۆنه‌وه، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه تووشی ئه‌و خووه زیانبه‌خشانه‌ی تر ده‌بن وه‌ك كێشانی ده‌رمان.
ئێسته له سه‌رانسه‌ری دنیا سیاسه‌تمه‌داران له‌سه‌ر ڕێنوینیی شاره‌زا پزیشكییه‌كان، ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تێكی جیهانی دابڕێژن بۆ پاراستنی منداڵان و گه‌نجان له خواردنه‌وه وزه‌به‌خش.