توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی ''
مه‌كگیل''ی كه‌نه‌دا، دژی ئه‌و بۆچوونه باوه ده‌وه‌ستێته‌وه كه باس پێی وایه پاره دڵخۆشی ده‌هێنێت و گیرفانمان چه‌ندێكی تێدا بێت، هێنده دڵخۆشین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه كه تێیدا سێ هه‌زار كه‌س به نموونه وه‌رگیراون له 19 شاری دنیا به خه‌ڵكانی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، ده‌ركه‌وتووه ته‌نانه‌ت له‌و شارانه‌ی كه زۆر سه‌ره‌تایین و پێداویستییه پێشكه‌وتووه‌كانیان تێدا به‌رده‌ست نییه، هێشتا خه‌ڵك به شێوازی پیاده هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر سروشت ده‌ژین، زۆر دڵیان خۆشتر بووه به به‌راورد به خه‌ڵكی ئه‌و شارانه‌ی كه پاره‌ی كاشیان تێدایه و ژیانێكی پاره‌دار به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پێوه‌ندییان به دڵخۆشییه‌وه هه‌یه، له سروشته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه نه‌ك پاره و ماده، هۆكاره‌كانی دڵخۆشیش بریتین له هه‌ریه‌ك له خێزان و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لایه‌نی ڕۆحی، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه پێوه‌ندیی تاكه‌كان به سروشته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ دڵخۆشی.
بۆیه ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ی دڵخۆشی له وڵاته سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر بووه به به‌راورد به وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و پیشه‌سازییه‌كان، چونكه وڵاته سه‌ره‌تاییه‌كان پێوه‌ندییه‌كی قووڵتریان له‌گه‌ڵ سروشت هه‌یه وه‌ك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.