به‌هۆی به‌شداریكردنی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی جیهانی له یاریی دۆستانه‌ی ئینته‌ر میامی له ژاپۆن، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی هۆنكۆنگ له چین به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی نه‌كرد، ئێسته چینییه‌كان ده‌ڵێن به‌شدارینه‌كردنی مێسی له یارییه‌كه‌یدا له چین بڕیارێكی سیاسی بووه.
ماڵپەڕی ''
BBC'' بڵاوی کردوە، چینییه‌كان یارینه‌كردنی مێسییان له یارییه‌كه‌ی هۆنكۆنگ وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی سیاسی لێك ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره جیهانییه‌كه پێكانی هه‌بوایه، ئه‌وا له یاریی ژاپۆنیش یاریی نه‌ده‌كرد.
هانده‌رانی یارییه‌كه‌ی مێسی كه له چین ئه‌نجام درا و مێسی به‌شداریی نه‌كرد، ده‌ستبه‌جێ داوای گێڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانیان كرد، مێسی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و به هانده‌ره چینییه‌كان ده‌ڵێ، له‌به‌ر پێكان به‌شداریی نه‌كردووه.
سه‌ره‌ڕای ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی مێسی، ماڵپه‌ڕی ''گڵۆبه‌ڵ تایمزی'' چینی ده‌ڵێ، مێسی و یانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ئامانجی سیاسی‌یان هه‌بووه دژ به چین، بۆیه له یارییه‌كه‌ی چین به‌شدار نه‌بووه و له یاریی ژاپۆن به‌شدار بووه.
چاودێران به شێوازی ته‌نزه‌وه ده‌ڵێن، پێشتر مێسی له ئه‌وروپا كێشه‌ی بۆ هه‌موو یانه ئه‌وروپییه‌كان نابووه‌وه، ئێسته بووه‌ته كێشه‌ی نێوان وڵاته زلهێزه‌كان.