كاتێك دێته سه‌ر باسی خواردن و خواردنه‌وه و پێوه‌ندییان به ددانمانه‌وه، پسپۆڕان سه‌رنجێكی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر پێكهاته‌ی خواردنه‌كان و كوالێتییه‌كه‌ی.
پزیشكان
ده‌ڵێن، ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه وه‌ك شیرینی و هه‌ویركاری و ساردین، ده‌بنه هۆی درووستبوونی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌سه‌ر ددانمان، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ددانه‌كان، هه‌روه‌ها خواردنه جیڕه‌كانی وه‌ك میوه‌ی وشككراوه و بنێشت كه به ددانه‌وه ده‌لكێن، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی چالاكیی به‌كتریا له‌سه‌ر ددان زیاتر بكه‌ن.
به‌شێكی تر له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه وه‌ك سۆده‌ی شه‌كردار و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كانن، به‌شدارن له تێكچوونی ددانه‌كان، سه‌ره‌ڕای سووده‌كانیان بۆ ته‌واوی له‌ش و ته‌ندروستیی مرۆڤ، به‌ڵام هه‌ندێك له میوه‌كانیش زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی كه زۆر شیرینن.
بۆ هێشتنه‌وه‌ی ددانه‌كانمان به شێوازێكی ته‌ندروست، پزیشكان داوامان لێ ده‌كه‌ن درێغی نه‌كه‌ین له شووشتنیان و خۆمان به‌دوور بگرین له خواردن و خواردنه‌وه شیرینه‌كان، هه‌روه‌ها دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی كحوول، كه‌م بكرێته‌وه و شه‌ش مانگ جارێك بۆ چاودێریكردنی دۆخی ددانمان بچینه سه‌ردانی پزیشكی ددان.