له نوێترین پێشڤه‌چوونه‌كانی سۆشیال میدیا و جیهانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، پلاتفۆڕمێكی تر بۆ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاد بوو كه بریتییه له ''
بلوسكای'' و له‌لایه‌ن هاودامه‌زرێنه‌ری تویته‌ره‌وه دروست كراوه.
پاش ئه‌وه‌ی تویته‌ر كه ده‌كاته Xی ئێسته فرۆشرا به ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا، ئێسته جاك دۆرسی هاودامه‌زرێنه‌ری تویته‌ر، پلاتفۆرمێكی نوێی خسته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌ران به ناوی ''بلوسكای''.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ستایله‌كه‌ی زۆر له تویته‌ر نزیكه، به‌ڵام بلوسكای چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كان له پلاتفۆرمه‌كانی تره‌وه بۆ ناو بلوسكای، واته ده‌توانی چه‌ند هاوڕێت هه‌بێت، یان چه‌ند بابه‌تت به‌ش كردبێت له پلاتفۆرمه‌كانی تره‌وه بیگوازیته‌وه ناو بلوسكای و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.