ئۆلاف شۆڵدز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌كه‌ی خۆی دۆزییه‌وه له ئه‌مه‌ریكا، كه بریتییه له سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی كریس كونز و له‌گه‌ڵ یه‌كتر وێنه‌یان چركاند و بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هاوشێوه‌كانی یه‌كترمان دۆزییه‌وه.
هه‌ردوو سیاسییه‌كه ته‌مه‌نیان شه‌ست ساڵه و له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی ئۆلف شۆڵدز بۆ واشنتن، چاویان به‌یه‌كتر
كه‌وتووه و هه‌ردووكیان به گاڵته‌وه باس له لێكچوونه‌كانی نێوان ڕووخسار و كه‌سایه‌تیی خۆیان كردووه، له گفتوگۆكانیاندا سه‌ره‌ڕای پرسی ناردنی هاوكاری بۆ ئۆكراینا، كاتێكی زۆر باسیان له لێكچوونی نێوانیان كردووه.
ئۆلاف شۆڵدز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له X ئاماژه‌ی وێنه‌كه‌ی به‌ش كردووه و نووسیویه‌تی، هه‌ستێكی خۆشه كه دووباره به كریس كونزی هاوڕێی كه ده‌كاته سیناتۆری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران شادبووه‌وه.
ئایا به ڕای تۆ، ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یه؟