توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواردنی گوێز نابێته هۆی زیادبوونی كێشی له‌ش وه‌ك پێشتر بیری لێ ده‌كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی گوێز ده‌خۆن سوودی زیاتر له كه‌سانی تر وه‌رده‌گرن.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ڤانده‌ربیڵت ئه‌نجام دراوه و ته‌حه‌دای تێڕوانینه هه‌ڵه‌كان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گوێز وه‌ك به‌شێكی سوودبه‌خشی خۆراكی ته‌ندروست.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی
Study Finds، توێژینه‌وه‌كه گرووپی ته‌مه‌نی نێوان 22 بۆ 36 ساڵی كردووه‌ته ئامانج، گرووپێك كه ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیی میتابۆلیك پێشان ده‌دات وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، په‌ستانی خوێن و شه‌كره.
به‌شداران به‌جۆرێك هه‌ڵبژێران كه هه‌ر به‌شدارێك یه‌ك هۆكاری مه‌ترسیی بۆ نیشانه‌كانی گۆڕانكاریی خۆراك هه‌بێت.
له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا كه 16 هه‌فته‌ی خایاند، گرووپێكیان خواردنی كه‌میان ده‌ست كه‌وت كه گوێزیان تێدابوو، له‌وانه گوێز و فستق، گرووپێكی تریش خواردنی كه‌میان ده‌ست كه‌وت كه كاربۆهیدراتیان تێدابوو، وه‌ك شیرینی یان بسكیت، ڕۆژانه دووجار.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌شدارانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له گرووپی گوێز، به درێژایی توێژینه‌وه‌كه كێشیان پاراستووه، ژنانیش كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌وری كه‌مه‌ریان پێشان داوه، له كاتێكدا پیاوان ئاستی ئه‌نسۆلینی خوێنیان دابه‌زیوه كه هه‌ردووكیان پێشانده‌ری ته‌ندروستی میتابۆلیكن.
ئه‌م ئه‌نجامانه له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتردا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ته‌نانه‌ت خواردنی زۆری گوێز و فستق، نابێته هۆی زیادبوونی كێش.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه كه ڕه‌نگه جه‌سته به ڕێژه‌ی 5% كه‌متر كالۆری له گوێزه‌وه هه‌ڵبمژێت له‌وه‌ی پێشتر خه‌مڵێنراوه، ئه‌مه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌دات.