نیشانەیەكی زووی تووشبوون بە خەڵەفان كە لە چاو بەدیار دەكەوێت

:: PM:05:46:10/02/2024 ‌

خەڵەفان یەكێكە لە كێشەكانی ئەو سەردەمە، لەوانەش ئەلزەهایمەر، كە ئێستە نەك تەنیا كەسانی بەساڵاچوو، بەڵكو لە تەمەنێكی خوار ئەوەش ئەگەری تووشبوونیان بەو حاڵەتە هەیە، كە مەترسیدارە و چارەسەرێكی بنبڕی نییە و تەنیا دەتوانرێت نیشانەكانی خاو بكرێتەوە، پزیشكێكی دەمار باسی بوونی نیشانەیەكی روونی تووشبوون بە خەڵەفان لە چاو دەكات.

د. ماریان شابلۆ، پزیشكی پسپۆڕی دەمار باسی دەركەوتنی نیشانەیەكی زوو و پێشوەختەی  تووشبوون بە خەڵەفان لە چاو دەكات، واتە بەر لەوەی مرۆڤ توانای یادەوەری لەدەست بدات، توێژەرانی زانكۆی كالیفۆرنیاش، پێیان وایە دەكرێ پزیشكانی چاو نیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بە خەڵەفان ئاشكرا بكەن، ئەویش ئەگەر بوونی حاڵەتێك لە چاوەكان بدۆزنەوە بەناوی پووكانەوەی توێكڵی دواوە "PCA"، كە بە پەتا یان شێوانی بینسۆن دەناسرێت.  

بوونی ئەو حاڵەتە لە چاو كار لەو بەشانەی مێشك دەكات كە بەرپرسن لە حیسابات و درككردن بە شوێن و دروستكردنی وێنە و هیتریش، شابلۆ پێشنیازی ئەوەی كرد كە دەكرێ پشكنین و دەستنیشانكردنی زووی بوونی ئەو حاڵەتە سوودی بۆ ئەو كەسانە هەبێت كە ئەگەری تووشبوونیان بە خەڵەفان هەیە، واتە لە قۆناغەكانی سەرەتاییدان.

نیشانەكانی شێوانی بینسۆن، كە نیشانەیەكی سەرەكییە لە دەستنیشانكردنی زووی خەڵەفان و پێش تەمەنی 60 ساڵ بەدیار دەكەوێت، كە ئەوەش كاتێكی زووترە لە دەركەوتنی نیشانەكانی تری خەڵەفان، وەك لەدەستدانی یادەوەری و شێوانی مێشك كە لە تووشبووانی ئەلزەهایمەردا هەیە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل