یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له ساڵڕۆژی دامه‌زرانیدا، په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یان ساڵه‌دا خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆرمان به ئه‌ده‌ب و كولتوور و وشه و زمانی كوردی كردووه
ئه‌مڕۆ 54 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورددا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و باره‌یه‌وه له په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه، 54مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورده، یه‌كێتیی نووسه‌ران ڕێكخراوێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تێكۆشه‌ر بووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ماندا بووه و ده‌یان شه‌هیدی داوه، بۆیه حزبی به‌عس و ڕژێمه‌كه‌ی، زۆر ڕقی لێ بوو.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه له دوای ڕاپه‌ڕین، نووسه‌ران خۆیان ڕێكخسته‌وه و له شه‌قڵاوه كۆنگره‌ی حه‌وته‌میان به‌ڕێوه برد، دوای ئه‌وه لقی هه‌ولێر به چالاكییه‌وه دامه‌زرایه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یان ساڵه‌دا لقه‌كه خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆری به ئه‌ده‌ب و كولتوور و وشه و زمانی كوردی كردووه.
ئه‌وه‌یشیان باس كردووه، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا به ژماره 76 كۆڕ و سیمینارمان كردووه كه مانگی ده‌كاته حه‌وت ئێواره كۆڕ.