بڕیارە لە مانگی رەمەزان درامای "هەشت دیوار" بەشی دووەمی پەخش بكرێ.
درامای هەشت دیوار لەلایەن كارۆخ ئیبراهیم كاری دەرهێنانی بۆ كراوە، لە كوردستان تیڤی لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، وەرزی دووەمی پەخش دەكرێ.
دراماكە لە سەعات حەوتی ئێوارە دەبێتە میوانی ماڵەكان. بڕیاریشە لە ئێستەوە رۆژانە سەعات دووی دوای نیوەڕۆ و شەوانە سەعات 12ی شەو، وەرزی یەكەمی هەشت دیوار دووبارە بكرێتەوە.
درامای هەشت دیوار، ساڵی رابردوو پەخش كرا، بینەرێكی یەكجار زۆری لە خۆی كۆ كردەوە، تەنانەت لە یوتیوب بە ملیۆنان بینەری هەبوو، رووداوەكانی ناو دراماكە بووبووە باسوخواسی ناو كۆمەڵگە.