كتێبی "هایكوی كوردی" كۆمەڵە شیعری شاعیرە هاوچەرخەكانی كوردستانی باشوورە، بە هەوڵی شاعیر و نووسەر "زانا كوردستانی" چاپ و بڵاو كرایەوە.
زانا كوردستانی لەمبارەیەوە بۆ "وشە" گوتی، ئەم كتێبە 118 لاپەڕەیە و 500 دانەی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئایدیا چاپ بووە.
كتێبەكە بریتییە لە شیعری 57 شاعیری كوردستانی باشوور كە شیعری هایكۆیان نووسیوە، ئەو هەوڵەی منیش بۆ ئەوەیە هایكۆنووسانی كوردستان لە دووتوێی دیوانێكدا كۆ بكەمەوە.
هایكۆ فۆرمێكی شیعرییە و نەریتێكی ژاپۆنییە، لە رۆژگاری ئەمڕۆ لە دنیادا باوە، هایكۆ كورتترین فۆرمی شیعرییە، بە كەمترین وشە لە سێ كورتە ڕستەدا پێنج تا حەوت بڕگەییدا، مانای چڕ و قووڵ دەدات بەدەستەوە.
لە گرنگترین شاعیرانی هایكۆنووس یان دامەزرێنەرانی شیعری هایكۆ لە ژاپۆن، ماتسۆ باتشۆ 1644- 1694، یۆسا بوسۆن 1716- 1783 ، كۆبایاشی عیسا 1763- 1828، ماسۆكا شیكی 1867- 1902 . باشۆ لەگەل خوێندكارەكانی شیعری هایكۆیان نوێ كردەوە، توانیان وا لە هایكۆ بكەن بە ئەدەبیاتی رژد بناسرێتەوە. شیكی بە دامەزرێنەری هایكۆی هاوچەرخ دادەنرێت.