ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی شوبات، 45 ساڵ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر رژێمی پاشایه‌تی محه‌مه‌د ره‌زاشا تێده‌په‌ڕێت، شۆڕشێك كه گه‌لی كورد رۆڵێكی كارای تێدا هه‌بوو و هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو دوای رزگاربوون له رژێمی دیكتاتۆریی پاشایه‌تی، ده‌رووه‌كی بۆ كراوه‌ته‌وه و ده‌توانێت ویسته مێژووییه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی خومه‌ینی ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشه‌كه‌دا گرت و به‌رهه‌می شۆڕش، گۆڕینی دیكتاتۆریی پاشایه‌تی بۆ دیكتاتۆریی مه‌زه‌وی بوو.
گه‌لان و حزب و لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئێران كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ده‌یه له دژی رژێمی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، له خه‌باتدا بوون و له دژی ئه‌و رژێمه قوربانییه‌كی زۆریان دابوو، دواجار توانیان له 11ی شوباتی 1979 شۆڕشه‌كه سه‌ر بخه‌ن و كۆتایی به ته‌خت و تاجی پاشایه‌تی بهێنن.
خه‌ڵكی ئێران هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌بوو له دوای رژێمی پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی نوێ هیوا و ئاره‌زووه‌كانیان به‌دی بهێنێت
خه‌ڵكی ئێران هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌بوو له دوای رژێمی پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی نوێ هیوا و ئاره‌زووه‌كانیان به‌دی بهێنێت، به‌ڵام دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامییه‌كان به رێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی، ره‌شترین قۆناغی مێژووی سیاسیی ئێران ده‌ستی پێ كرد كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
ته‌واوی هێز و لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئێران له چه‌په‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته هێزه ئیسلامی و ناسیۆنالیست و دیموكراته‌كان، له سه‌رخستنی شۆڕش به‌شدار بوون. كورد یه‌كێك له‌و گه‌لانه بوو كه رۆڵی به‌رچاوی له شۆڕشه‌كه‌دا هه‌بوو.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانن به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی دروشمه‌كان.
له ژێر كاریگه‌ریی دروشمه بریقه‌داره‌كانی خومه‌ینی، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانن به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی دروشمه‌كان.
ئیسلامییه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیاندا خۆیان وا پێشان دا كه رژێمێكی دیموكراتیك داده‌مه‌زرێنن و ته‌نانه‌ت مافی گه‌ل و پێكهاته‌كان ده‌دات، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند كه رووی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشان دا و كه‌وته سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران له ریفراندۆمێكدا ده‌نگیان به كۆماری ئیسلامی دا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد له رووی سیاسییه‌وه ژیرانه‌تر ده‌جووڵایه‌وه و ئاستی هۆشیاریی سیاسیی به‌رزتر بوو، هه‌رزوو ریفراندۆمی بایكۆت كرد و ده‌نگی به كۆماری ئیسلامی نه‌دا. كورد به یه‌كده‌نگ گوتیان ده‌نگ به ده‌ستوورێك ناده‌ن كه مافه‌كانیان تێیدا به‌رجه‌سته نه‌كرابێت.
خومه‌ینی هیچ باوه‌ڕێكی به داواكارییه‌كانی كورد نه‌بوو
رژێمی نوێ و حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌وتنه دانوستان و بڕیار بوو مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به كوردستان بدرێ، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دابوو خومه‌ینی هیچ باوه‌ڕێكی به داواكارییه‌كانی كورد نه‌بوو.
شێخ عیزەدین حسێنی کەسایەتیی ئایینیی مەهاباد کە ئەو کات سەرۆکایەتیی شاندێکی دانوستانکاری کورد لە تارانی دەکرد خۆی لە دیمانەیەکدا کە نزیکەی دوو دەیە لەمەوبەر بی بی سی لەگەڵیدا کردوویەتی، بە راشکاوی دەڵێت خومەینی گەمەی بە کورد کردووە و هیچ باوەرێکی بە داواکارییەکانی گەلی کورد نەبووە و بە بیانووی ئەوەی کورد دەیەوێت لە ئێران جیا ببێتەوە هێرشی کردووەتە سەر لە کاتێکدا دروشمی کورد جیابوونەوە نەبووە و ئەوە بووە لە چوارچێوەی ئێران‌دا مافەکانی دابین بکرێت.
تاران بۆ سه‌پاندنی ویسته‌كانی خۆی هێرشی كرده كوردستان و هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌م له‌شكركێشیدا كه تاران كردیه سه‌ر كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه شكستی به سوپای ئێران هێنا، به‌ڵام دواتر شه‌ڕ وه‌ستا و خومه‌ینی به بیانووی دانوستان و لێكتێگه‌یشتن و كڕینی كات، پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌هێز كرد و دواتر به ده‌ركردنی فه‌توای جیهاد، كوردی به كافر دانا و شه‌ڕێكی نه‌گریسی له دژی كورد ده‌ست پێ كرد كه تا ئه‌م ساته میراتگره‌كانی خومه‌ینی درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ كه یادی 45 ساڵه‌ی شۆڕشه‌كه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه رۆڵیان هه‌بووه له دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی، به‌شی زۆریان لێی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و رژێمه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر كه‌می به ده‌وره‌وه ماوه. باڵه‌كانی رژێمی ئیسلامی شكاون و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان زۆر به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت خۆیام متمانه‌یان به خۆیان نییه، كه‌سێكی وه‌ك میر‌حوسێن مووسه‌وی كه له ساڵی 1981 تا 1989 سه‌رۆك وه‌زیران بوو و له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حزبی كۆماری ئیسلامی بوو، 15 ساڵه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ره، كه‌سێكی وه‌ك حه‌سه‌ن رۆحانی كه دوو خول سه‌رۆك كۆمار بووه، ته‌نانه‌ت كاندیدبوونه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
هاوشێوه‌ی كورد، كۆماری ئیسلامی‌یان ره‌ت كرده‌وه
شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" كه له پایزی 2022 هه‌ڵگیرسا، كورد هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشه‌كه بوو دوای ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر ژینا ئه‌مینی هێنرا، ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران هاتنه پاڵ كورد و بۆ یه‌كه‌م جار بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران سه‌لمێنرا ویست و داخوازییه‌كانی كورد به‌رحه‌قن و هاوشێوه‌ی كورد، كۆماری ئیسلامی‌یان ره‌ت كرده‌وه و دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی بووه دروشمی سه‌ره‌كی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه خه‌ڵكێكی كه‌می به ده‌وره‌وه ماوه و مانگی داهاتووش به‌ته‌مایه دوو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات، هه‌موو تواناكانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه یادی شۆڕش بكاته‌وه، ئه‌مڕۆ كارمه‌ند و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا و ته‌نانه‌ت قوتابییه‌كان ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام، بۆ ئه‌وه‌ی نمایشێك رێكبخات و بڵێ هێشتا خه‌ڵك له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامین و پێیه‌وه پابه‌ندن.