سه‌فا عائیلی كه ده‌كاته خاڵۆی ژینا ئه‌مینی و له ساڵیادی كوژرانی ژینا، له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و 17 رۆژ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و چوونه‌ده‌ره‌وه‌شی لێ قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌و كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جه‌واد مسته‌فایی، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له پێكهێنانی باند و گرووپ دژ به ئاسایشی نیشتمانی، سزای زیاتر له سێ ساڵ و به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن دژ به حكوومه‌ت، سزای حه‌وت مانگ و نیو به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به خامنه‌یی، سزای 15 مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پا.
بۆی نییه تا دوو ساڵ هیچ گه‌شتێكی ده‌ره‌وه بكات.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو جگه له‌و سزایانه، خاڵۆی ژینا ئه‌مینی بۆی نییه تا دوو ساڵ هیچ گه‌شتێكی ده‌ره‌وه بكات.
به‌پێی ئه‌و سزایه و به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی حه‌وتی یاسای سزای به‌ندكردن، یه‌ك له سێی قورسترین سزا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌ڵده‌په‌سێرێت، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانه به‌ستراوه به هه‌ڵسوكه‌وتی تۆمه‌تبار و نابێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی تری ساڵیادی كوژرانی ژینا ئه‌مینی، هه‌ڵسوكه‌وت بكات و له سه‌قز مانگانه‌ی خۆی به ئیداره‌ی ئیتڵاعات بناسێنێت له سێ خولی په‌روه‌رده، ئه‌خلاق و ئاینی به‌شداری بكات.
سه‌فا عائیلی ڕۆژی سێشه‌م پێنجی ئه‌یلوولی 2023 له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای 42 رۆژ به بارمته‌ی یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن تمه‌ن ئازاد كرابوو.
ژینا ئەمینی، ئەو کچە سەقزییە بوو کە لە تاران لە لایەن پۆلیسی ئاداب\رەوشت لێی درا و دوای سێ رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی سپارد. رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا لە 17ی ئەیلوولی 2022 ، بووە هۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی''، کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تا لێواری رووخان برد.