بزن ئاگاداری هەستەکانی مرۆڤە

:: PM:06:02:11/02/2024 ‌
نوێترین توێژینەوە دەری خستووە، بزن پەى بە هەستى مرۆڤ دەبات و لە ڕێگەی دەنگی مرۆڤەوە بێتاقەتی و دڵخۆشیی مرۆڤ دەناسێتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دراوە بە سەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر ''ئالان مەکئێلیگۆت'' لە زانکۆی شاری هۆنگ کۆنگ، تێیدا 27 بزن لە جۆر و تەمەنە جیاوازەکان بە هەستی جیاوازی مرۆڤەکان تاقیکراونەتەوە.

ئەو کەسانەی لە دەوروبەری بزنەکان بە شێوازێکی تووڕە یان بە دڵخۆشییەوە گوتویانە ''هێی، وەرە ئێرە'' لە لایەن بزنەکانەوە لێک جیاکراونەتەوە، بۆ هەر شێوازێکی مامەڵەی مرۆڤ لەگەڵیان ڕەفتارێکی جیاوازیان نواندووە.

لە کۆتاییدا توێژەر دەڵێ، هاوشێوەی ئەسپ و سەگ، بزن هەستێکى بەهێزى هەیە و ئاژەڵێکى هەستیارە، هەست بە دڵخۆشی و دڵتەنگی مرۆڤ دەکات، لە داهاتوودا توێژینەوەی زیاتر دەکرێت لەبارەی زیرەکیی هەستەوەری بزنەکان.


وشە - ئارا هێمن