ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌سێك سووكایه‌تی به گۆڕستانێكی مه‌سیحییه‌كان ده‌كات له شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌كات و هه‌ر له گرته‌كه‌ش منداڵێكیش به‌كارده‌هێنی و فێری ده‌كا كه سووكایه‌تی به‌گۆڕه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه گیرا.
ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه كه تیمێكیان سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێریان كردووه و ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌وكه‌سه‌ی سووكایه‌تی كردووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان گیراوه كه به‌ناوی ( ڕ، س ، ع) و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵه و نه‌وجه‌وانه ئێسته له چاكسازی ژنان و منداڵان ڕاگیراوه.
باس له‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌وه كاره‌ی كردووه ددانی به‌وه‌دا ناوه كه ویستویه‌تی ناوبانگ په‌یدا بكات زیاتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بناسرێت.