ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ئه‌نجام دا و له ئاكامدا توانی دوو ئیسرائیلی له ژێر چنگی حه‌ماس ده‌رباز بكات، كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌وه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به دیل گیرابوون.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كردووه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته داوایان لێ كرد هێرش نه‌كاته سه‌ر شاره‌كه، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و ئه‌م به‌یانییه له ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه، 17 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ئه‌نجام دا.
ئێسته حه‌ماس ده‌ڵێ، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل به ڕاوێژكاره‌كانی گوتووه، هێرشی ئاسمانی به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح و له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ كۆتاهێنان به حه‌ماس له شاره‌كه، هێرشه‌كانیان درێژه‌ی ده‌بێت بۆ ئازادكردنی دیله‌كان.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات، دانیاڵ هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیلی ڕای گه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی پڕۆفیشناڵ و پلان بۆ داڕێژراودا، توانیویانه لویز و فێرناردۆ كه دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی بوون، له شاری ڕه‌فه‌ح ڕزگار بكه‌ن، جێی باسه سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی شاری ڕه‌فه‌ح كه دوو دیله‌كه‌ی تێدابووه، به‌ڵام دیله‌كان هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه و ئازاد كراون.