میدیاكانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه، له بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس له خان یونسی كه‌رتی غه‌زه، 11 سه‌ربازی ئیسرائیل كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندارن.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی كه‌ناڵی "
جه‌زیره" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی شوبات، له میدیاكانی ئیسرائیلی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپاسی ئیسرائیل له خان یونسی باشووری غه‌زه، تووشی بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس بووه، به‌هۆیه‌وه 11 سه‌ربازیان كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش له سه‌ربازه‌كانیان بریندارن.
ده‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیلی گوتی، سوپای ئیسرائیل له خان یونسی غه‌زه له دۆخێكی ئه‌سته‌مدان كه به‌هۆی پێكدادانه‌كان تووشیان بووه، شه‌وی رابردوو تووشی بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس بوون، به‌هۆیه‌وه 11 سه‌ربازیان كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریشیان بریندارن.
ده‌سته‌كه زیاتری گوتی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا، ورده‌كاریی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی حه‌ماس ئاشكرا ده‌كه‌ن كه به بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناو بردووه.
میدیاكانی ئیسرائیل زیاتر روونیان كرده‌وه، رووداوه‌كه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی خان یونس بووه، كوژراوه‌كان و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل گوازراونه‌ته‌وه كه به‌هۆی دۆخه ئه‌سته‌مه‌كه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه تا گوازراونه‌ته‌وه.
كه‌تیبه‌كانی قه‌سام كه به باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس ده‌ناسرێن، له 22ی كانوونی دووه‌می رابردوو له چالاكییه‌كی سه‌ربازیدا له خێوه‌تگه‌ی مغازی له ناوه‌ڕاستی غه‌زه، توانیان 21 سه‌ربازی ئیسرائیلی بكوژن.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 27 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.