كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان دوای سێ رۆژ، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌م به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كه، كاندیده سه‌ربه‌خۆكان كه له‌لایه‌ن عه‌مران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستا پاڵپشتی ده‌كرێن، له 264 كورسیی په‌رله‌مان 93 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
له‌و 93 كورسییه‌ی كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان به‌ده‌ستیان هێناوه، 90 كورسییان له پارته‌كه‌ی عه‌مران خان نزیكن كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و مافی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پێ نه‌دراوه و سه‌رۆكه‌كه‌شی گیراوه.
پارته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف 75 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌سته‌به‌ر كردووه
پارته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف 75 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌سته‌به‌ر كردووه، پارتی گه‌لی پاكستانیش به سه‌رۆكایه‌تیی بیلاوه‌ل بۆتۆ كوڕی بینه‌زیر بۆتۆ، 54 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه عه‌مران خان گیراوه و دیار نییه به‌رپرسیارێتیی سه‌رۆك وه‌زیران و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێ به كێ ده‌سپێرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، پێویستی به حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی هه‌یه، چونكه ژماره‌ی كورسییه‌كان ناگه‌نه نیوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، نه‌واز شه‌ریف ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و گوتوویه‌تی بۆ ده‌ربازكردنی وڵات له قه‌یران، خوازیاره حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی پێكبهێنرێت.
ژماره‌ی دانیشتووانی پاكستان سه‌رووی 241 ملیۆن كه‌سه، رۆژی پێنجشه‌م دوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ته‌كان به‌ڕێوه چوو.