ئه‌لێكسانده‌ر ستووب له پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕاستڕه‌و، به كۆی %51.6ی ده‌نگه‌كانی فینله‌ندییه‌كان، به‌سه‌ر پێكا هاڤیستۆ له پارتی لیبراڵه‌كان سه‌ركه‌وت و له‌باره‌ی ڕۆڵی فینله‌ند له ناتۆ دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێ، هیچ پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووسیا نابه‌ستن.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌لێكسانده‌ر ستووب
هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له پێكا و ستووب به‌رانبه‌ر به ڕووسیا توند بوون، به‌ڵام ستووب به شێوازێكی ئاشكرا دژایه‌تیی خۆی بۆ ڕووسیا دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، تا ئه‌و كاته‌ی ڕووسیا له ته‌واوی خاكی ئۆكراینا نه‌كشێته‌وه، وه‌ك فینله‌ند هیچ پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووسیا دانامه‌زرێنن.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه پێكه‌وه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییان ساز دا و پیرۆزباییان له فینله‌ندییه‌كان كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، ئه‌مه‌یش نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسیی ئه‌و وڵاته‌ی پێشانی دنیا دا.
ستووب له‌باره‌ی ناتۆوه دڵنیایی به ڕۆژنامه‌نووسان داوه و كاتێك میدیاكارێك پێی گوت، ڕۆڵتان چ ده‌بێت له ناتۆ؟، گوتی خه‌می ئه‌وه‌ت نه‌بێت كاری خۆمان ده‌كه‌ین. جێی باسه ستووب ڕای گه‌یاندبوو، له ئه‌گه‌ری بوونی به سه‌رۆكی فینله‌ند، چه‌كی ئه‌تۆم له چوارچێوه‌ی ناتۆدا له فینله‌ند جێگیر ده‌كات، به‌مه‌یش پێوه‌ندیی ڕووسیا و فینله‌ند و ته‌واوی ناتۆ پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه.