له نوێترین توێژینه‌وه‌دا پزیشكان ده‌ریانخستووه، ده‌ستكردن به لووتدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونمان به نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر زیاتر بكات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ له‌بیرچوونه‌وه له‌ڕێی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی میكرۆبه‌كان له لووته‌وه.
توێژه‌رانی
زانكۆی ''وێسته‌رن سیدنی'' له ئوسترالیا ئاشكرایان كردووه، كاتێك ده‌ست ده‌كه‌ین به كونه لووتماندا، ڕێ به كۆمه‌ڵێك له میكرۆبه‌كان ده‌ده‌ین بێنه ناو بۆشایی لووتمان، ئه‌و میكرۆبانه‌ش به میكرۆبی له‌بیرچوونه‌وه ناو ده‌برێن و ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان هه‌یه به زه‌هایمه‌ره‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری ''بایۆمۆلیكولیسدا'' بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێزی توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات میكرۆبه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مێشكمان ''بێتا-ئه‌میلۆید'' به‌رهه‌م بهێنێت، كه پارچه‌یه‌كی پرۆتینه و پێوه‌ندیی به نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ره‌وه هه‌یه، له كۆتادا توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستكردن به لووتدا ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كان، له ڕێی میكرۆبه‌كانه‌وه زیان به‌ر مێشك ده‌كه‌وێت و له كۆتادا ئه‌گه‌ری تووشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاتر ده‌كات.