له كاتێكدا هه‌موو هه‌وڵی به‌غدا ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات و له پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دنیا، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و حیسابی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن به‌غداوه قبووڵكراو نییه، بۆیه هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه چۆن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگه، به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ و دوور له به‌ها مرۆییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌هۆی دواخستن و نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له كاتی خۆی، جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای بودجه و چه‌ندان مافی تری خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كۆتایی بێت.
گۆران جه‌لال ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر بكات و كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان قووڵتر بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات درێژكراوه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كانه‌یه كه له رابردوودا هاتوون و هه‌موویان دژی كورد و كوردستان بوون، ئه‌وانه ته‌نیا ده‌موچاوه‌كانیان گۆڕاوه و مامه‌ڵه و عه‌قڵیان نه‌گۆڕاوه، به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌و شتانه بگات كه خۆی ده‌یه‌وێ له‌و دژایه‌تییه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌رێم ده‌یكات.
ئه‌و ئاماژی دا هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن، به‌غدا په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ هه‌رێم دروست بكات، گرفتی گه‌وره له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ناكۆكییه، تا ئێسته به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له عێراق بوونی نییه و عه‌ره‌ب هه‌میشه ناكۆكی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌بووه و بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی كورد جیاوازه. ئاماژه ده‌كات كه عێراق هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به‌غدا ئه‌وه نییه ئێمه لێی چاوه‌ڕێ بین یان كاری باشی به‌رانبه‌ر به كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان لێ چاوه‌ڕێ ناكرێت.
هه‌ر خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به سیاسی كردووه
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار و شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا كار به ده‌ستوور ده‌كات، ئه‌وه ده‌ستوور وا ناڵێت تۆ پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بیت، ئه‌گه‌ریش كار به ده‌ستوور ناكات، هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان، خۆی به ئاشكرا ده‌ڵێت قووت و مووچه‌ی خه‌ڵك نابێت به سیاسی بكرێت، به‌ڵام هه‌ر خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به سیاسی كردووه، هه‌موو هه‌وڵی به‌غدا لێدانه له قه‌واره‌ی هه‌رێم، چونكه ده‌زانێت كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمدایه، به‌ڵام هێنده‌ی وڵاتێك له ده‌ره‌وه گرنگی و رۆڵی خۆی هه‌یه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ گه‌وره وڵاتان كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌غدا هیچ كات نایه‌وێ هه‌رێمی كوردستان به جوانی و به گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن ببینێت، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و ده‌ستووری پێشێل كردووه، ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌بووه و له كوێ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت، گرفت و كێشه‌یان بۆ هه‌رێم و كورد دروست كردووه، ئه‌مه سیاسه‌تی عێراقه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، گرفته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمیش هۆكاری ئه‌وه‌ن كه به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستاندا بكات.
بڵند فاتیح شاره‌زای پێوه‌ندییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته وڵاتانی دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌چێته گه‌وره‌ترین كۆڕبه‌ند و لووتكه‌كانی دنیا و وتار پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه ئه‌مه ده‌بینن، به‌رچاویان ره‌ش ده‌بێت، ئه‌مه وایكردووه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت به‌رانبه‌ر به كوردستان بیكه‌ن، ئه‌وه‌تا له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه سه‌یر بكه‌ن، ده‌زانن به‌غدا له چ ئاستێكدایه به‌راورد به هه‌رێم، ئه‌مه وایكردووه به‌غدا هه‌وڵی دواخستنی هه‌رێم بدات، له كاتێكدا حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی رابردووش دژایه‌تی هه‌رێمیان كردووه و پێوه‌ندیی خراپ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه، له دوای ساڵی 2003 به‌هه‌مانشێوه ئه‌و حكوومه‌تانه دژایه‌تی هه‌رێمیان كردووه.
وشه/ تایبه‌ت