حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن ڕایان گه‌یاند، له ده‌ریای سوور هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌ك كه ئاڵای ئه‌مه‌ریكای پێوه بووه.
یه‌حیا ساری گوته‌بێژی سه‌ربازی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێزه‌كانیان كه‌شتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییان به ناوی ''ستار ئایریس'' له ده‌ریای سووردا به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دژه‌كه‌شتیی جه‌نگی كردووه‌ته ئامانج، باسیش له‌وه كراوه هێرشه‌كانی حووسییه‌كان ئامانجی خۆیان پێكاوه.
ئه‌مڕۆ 12ی شوبات، ماڵپه‌ڕی ''
سكای نیوز'' ڕای گه‌یاند، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشێكی هاوشێوه‌یان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی ئه‌نجام داوه، له ڕێی چه‌ند مووشه‌كێكه‌وه كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه له باشووری شاری ''موخه''ی یه‌مه‌ن كراوه‌ته ئامانج.
ماوه‌ی چوار مانگه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن پاڵپشتی ته‌واویان بۆ حه‌ماس ڕاگه‌یاندووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، تا كۆتاهێنان به هێرشه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجكردنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور، ئێسته هێرشی حووسییه‌كان بازرگانیی ئاوی له ده‌ریای سووردا په‌كخستووه و له وه‌ڵامی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانان، چه‌ندان هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداره.