به‌رپرسی ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ پێی وایه، له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌دا حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بووه‌ته هاوپه‌یمان كه رۆڵیان له خزمه‌تكردن هه‌بێت.
سه‌یدۆ چه‌تۆ به‌رپرسی ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له مووسڵ، بۆ "وشه" گوتی ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ 29 كورسیی ھه‌یه، سوننه و شیعه به ته‌نیا نه‌یانتوانی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و پێویستیان به پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌بوو.
زیاتر خستیه روو، پارتی خاوه‌نی چوار كورسییه، بۆیه مه‌رجی خۆیان ھه‌بوو و توانییان پۆستی جێگری یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ شیعه و پارێزگاریش بۆ سوننه یه‌كلا بكه‌نه‌وه. جگه له‌مه پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار به‌ر شیعه كه‌وت و له ئیداره‌دا نه‌یانتوانی پۆستێكی باڵا به‌ده‌ست بێنن، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌دا حه‌شدی شه‌عبی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
شیعه‌كان به یه‌كێتییه‌وه 12 كورسی و سوننه‌ش 13 كورسیی ھه‌بوو
به‌گوته‌ی سه‌یدۆ چه‌تۆ، شیعه‌كان به یه‌كێتییه‌وه 12 كورسی و سوننه‌ش 13 كورسیی ھه‌بوو و پارتیش چوار كورسی ھه‌بوو كه به‌گشتی ده‌بێته 29 كورسی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا بوو.
''ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ھاوپه‌یمانێتیمان پێكھێنا كه خزمه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كان و مووسڵ به‌گشتی و ھه‌موو پێكھاته‌كان بكه‌ن، چونكه ئه‌و پارێزگاره‌ی دانراوه نزیكه له ھه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانراوه خزمه‌تی ھه‌مووان بكات. چه‌ندان مه‌رجمان داناوه بۆ پارێزگار تا جێبه‌جێیان بكات، له‌وانه چه‌ندان یه‌كه‌ی ئیداری سه‌ربه ماده‌ی ١٤٠ھهیه كه ده‌بێت خزمه‌تیان بكرێت، بۆیه پارێزگار به‌و جۆره ھاتووه خزمه‌تی ھه‌مووان بكات و یه‌كێتیش تا ئێسته ھیچ پۆستێكی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا بوون''. به‌رپرسی ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له مووسڵ وای گوت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له 18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌ڕێوه چوو. له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ن یه‌كلا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له كه‌ركووك یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم