12ی شوباتی هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانیی دژ به چه‌كداركردنی منداڵان ناسراوه. كۆمه‌ڵێك رێكخراوی پێوه‌ندیدار به رێگریكردن له چه‌كداركردنی منداڵان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵان چه‌كدار نه‌كه‌ن، چونكه به تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت.
رێكخراوه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ ''وشه'' ره‌وانه كردووه، ئاماژه‌یان داوه هه‌موو مرۆڤێك به‌پێی یاسای مرۆیی جیهانی، مافی خۆیه‌تی ته‌مه‌نی منداڵیی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ و ترس به خوێندن و یاری و نازی دایك و باوك به‌رێته سه‌ر. كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متره، له ململانێ چه‌كدارییه‌كان به‌شدارییان پێ نه‌كرێت و ئاسایشیان پارێزراو بێت.
به‌پێی ئامارێك خراوه‌ته روو، له دنیادا سه‌تان هه‌زار منداڵی كه‌متر له 18 ساڵ چه‌كدار كراون و له شه‌ڕ و ململانێكاندا به‌كار ده‌هێنرێن، عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و تا ئێسته چاره‌نووسی هه‌زاران منداڵی ئێزیدی نادیاره. به‌شێك له‌و منداڵانه له‌لایه‌ن داعش، گرووپی بۆكۆ حه‌رام له نایجیریا و شه‌باب له سۆماڵ، گرووپه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن و به‌شی زۆری وڵاتانی ئه‌فریقا و ئه‌فغانستان به‌كار هێنراون.
به‌گوته‌ی ئه‌و رێكخراوانه، یه‌كێك له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كراوه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران -عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی، هه‌زاران منداڵیان له‌و شه‌ڕه‌دا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مینه‌كان به‌كار هێنا.
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سزای قورسی دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن. بۆ نموونه له ساڵی 2012دا ''تۆماس لۆبانجۆ" سه‌ركرده‌ی سوپای نیشتمانیی رزگاریی كۆنگۆ، به 14 ساڵ زیندانی و قه‌ره‌بووی قوربانییان له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه حوكم درا.
جاشه كورده‌كان له پێناو مووچه‌كانیان، منداڵانی كوردیان چه‌كدار ده‌كرد.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و رێكخراوانه باسیان له‌وه كردووه، له رابردوودا جاشه كورده‌كان له پێناو مووچه‌كانیان، منداڵانی كوردیان چه‌كدار ده‌كرد.
رێكخراوه‌كان داوایان له سه‌رجه‌م پارته كوردستانییه‌كان كردووه پابه‌ند بن به پرنسیپه جیهانییه‌كان و منداڵانی كه‌متر له 18 چه‌كدار نه‌كه‌ن، چونكه چه‌كداركردنیان تاوانه و حزبه‌كان ده‌باته ریزی تاوانبارانی نێوده‌وڵه‌تی.
رێكخراوه‌كان بریتین له رێكخراوی كوردستانی بێ جینۆساید Kurdistan without genocide، تۆڕی" Koncicc", رێكخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ له كوردستان، رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری، هه‌ڵمه‌تی ژیان و نا بۆ ئیعدام و چه‌ند رێكخراوێكی تر.