سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رای گه‌یاند، هێرشه سه‌ربازییه‌كانمان له كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی بارمته‌كانمان رزگار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ویش تاكه رێیه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوایی رزگاركردنی دوو بارمته‌ی ئیسرائیلی له باشووری كه‌رتی غه‌زه، ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی رزگاركردنی ته‌واوی بارمته‌كانیان كه له ژێرده‌ستی حه‌ماسدان، رای گه‌یاند له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وه‌یش تاكه رێیه تا ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان رزگار ده‌كه‌ین.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و دوو بارمته ئیسرائیلییه كه شه‌وی رابردوو له چالاكییه‌كی سه‌ربازی له باشووری غه‌زه رزگار كران، دوای ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی ئیسرائیل بوو بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح كه زیاتر له 100 فه‌له‌ستینی كوژراون، زۆره‌ی كوژراوه‌كانیش ژن و منداڵن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌زه ئه‌م به‌یانییه رای گه‌یاند، چالاكییه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئیسرائیل بووه هۆی رزگاركردنی دوو بارمته‌كه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا زیاتر له 100 فه‌له‌ستینی كوژران، ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ناوچه‌كانی ره‌فه‌ح له باشووری غه‌زه‌ی گرته‌وه كه نزیكی سنووری میسره.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 27 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.