له شاری شاهینشه‌هر له پارێزگای ئیسفه‌هانی ئێران، به‌رپرسێكی به‌سیجی سوپای پاسداران كه سه‌رپه‌رشتیی هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه‌ی كردووه، به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك كوژرا.
شه‌وی رابردوو میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان دابوو ره‌سووڵ شه‌هریاری، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا سێ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و مردووه و دیار نییه ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێی كردووه كێ بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م قایمقامی شاهینشه‌هر گوتوویه‌تی، بكوژی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌سیجیان گرتووه و هۆكاری هێرشه‌كه‌ی بۆ ناكۆكیی خێزانیی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، شه‌هریاری یه‌كێك بووه له به‌سیجه زۆر چالاكه‌كانی شاهینشه‌هر و پیشه هونه‌رییه‌كه‌ی مه‌داح بووه كه به‌و كه‌سانه ده‌گوترێ له رێوڕه‌سمه مه‌زه‌وییه‌كان، به شانوباڵی ئیمامان و رێبه‌رانی شیعه هه‌ڵده‌ڵێن و زۆرجار له پرسه‌كان شین ده‌گێڕن.
ئه‌مه یه‌كه‌م مه‌داح نییه له ئێران ده‌كوژرێت
د.
ئه‌مه یه‌كه‌م مه‌داح نییه له ئێران ده‌كوژرێت و پێشتریش له ته‌ورێز مه‌داحێكی تر به ناوی هابیل ئافاق ئازه‌ر، به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك كوژراوه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له خووزستان مه‌داحێكی ناسراو كوژرا و ئه‌وكات میدیاكانی ئێران ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێ مه‌داحه‌كان بكاته ئامانج و له‌ناویان ببات.
مه‌داحه‌كان به كه‌سانی زۆر نزیك له ده‌سه‌ڵات هه‌ژمار كراون، ژماره‌یه‌كیان رۆڵیان هه‌بووه له سه‌ركوتكارییه‌كانی خه‌ڵك و سیخوڕی و له ناو خه‌ڵكدا بێزراون.