ئاسایشی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی كه‌سێك به‌ناوی كوێخا دێرین بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاندووه، به بڕیاری دادوه‌ر هه‌وڵی گرتنی دراوه.
كوێخا دێرین كه‌سێكی سه‌ربازی یه‌كێتییه و له باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵه و كار بۆ شاڵاو كۆسره‌ت ده‌كات، به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، ئه‌و كه‌سه تۆمه‌تباره به ته‌قه‌كردن و نووسیویانه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 12:10 خوله‌كی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ـی 1ـی 2024، له گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م "یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی" ته‌قه له هاووڵاتیی "ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ" سه‌رمایه‌دار كرا و به‌هۆیه‌وه بریندار كرا، دوای ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرا، دواتر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی گیرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه دوای لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبارێكی تر به ناوی "ئومێد كه‌مال" هاوكاری كردووه كه هاوپیشه‌یه‌تی، هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ن له‌لای دێرین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناسراوه به كوێخا دێرین، به بڕیاری ئه‌و تاوانه‌كه‌یان كردووه.
ئێسته كوێخا دێرین فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركراوه به‌پێی ماده‌ی 405- 31ـی له یاسای سزادانی عێراقی، كێشه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕه‌شه بووه له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دادوه‌ر بڕیاری دا بگیرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گوازراوه و نه‌گوزاره‌وه‌ی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د بگیرێت، هاوكات رووخاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه به زیاده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی.