مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له لووتكه‌ی حكوومه‌ته‌كانی دنیا له دوبه‌ی رای گه‌یاند، گه‌لان چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یانیش كۆمه‌ڵ چاویان له مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. مافی چاره‌ی خۆنووسین پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كه كه هاووڵاتی بتوانێت تێیدا به ئاسووده‌یی بژیت.
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی گوتی، چوار هه‌نگاو بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه هه‌ن، كه هه‌موومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش، سه‌قامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه. ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به رێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كێكیان هه‌یه.
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:
به‌ڕێز شێخ محه‌ممه‌د بن زاید
به‌ڕێز شێخ محه‌ممه‌د بن راشید ئال مه‌كتوم
به‌ڕێزان.. رێكخه‌رانی لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان
میوانانی هێژا... رۆژی هه‌مووتان باش
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بیرمه‌ندان و سه‌ركرده جیهانییه‌كاندا قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م. ئه‌م ئیڤێنته هاوبیران كۆده‌كاته‌وه؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ندن به باشتركردنی كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی، به رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی باشترینه‌كان ده‌توانین وه‌ك بڕیاربه‌ده‌ست پێشكه‌شیان بكه‌ین. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆكه‌كان، له دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆ و رێگه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆمان تاقی بكه‌ینه‌وه و باشتر بین. ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كه و پێویسته هه‌موومان له‌به‌رچاوی بگرین.
من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م. ئه‌و هه‌رێمه‌ی به درێژایی دوو ده‌یه‌ی رابردوو توانیویه‌تی له‌ناو پاشماوه‌كانی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كبخاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه شانبه‌شانی ئه‌و خاوه‌ن بڕیاره‌ی ناوچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان وه‌ستاوم، پێكه‌وه رووبه‌ڕووی زۆرێك له ئاڵنگاری هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه.
هه‌موومان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌سه‌ر ژیانكردن له سایه‌ی هه‌ڵچوون و گرژییه‌كان و زۆرێك له‌و قه‌یرانانه راهاتووین، كه به‌لایه‌نی كه‌م به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو پێویستییان به ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌بووه.
جه‌نگ، یاخیبوون، سه‌ختییه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیری ئابووری، به‌داخه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له پێكهاته‌مان، ناكرێت نكۆڵی له‌و تێچووه بكه‌ین كه له ئاكامی ئه‌و ئالنگارییانه له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌میانه‌ی گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بڕیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، دركم به بوونی خواستێك بۆ رزگاربوون له نه‌هامه‌تییه هاوبه‌شه‌كانی رابردوومان كردووه.
له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌مان خواست و ئیراده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن هه‌یه، دركیش به‌وه كراوه، گۆڕانكاری نه‌ك ته‌نیا پێویسته، به‌ڵكوو زه‌روره‌تێكی حه‌تمیشه. گه‌لان چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یانیش كۆمه‌ڵ چاویان له مافی خۆیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. مافی چاره‌ی خۆنووسین پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كه كه هاووڵاتی بتوانێت تێیدا به ئاسووده‌یی بژیت.
من پێم وایه لێره‌دا چوار هه‌نگاو بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه هه‌ن، كه هه‌موومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش: سه‌قامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه. ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به رێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كێكیان هه‌یه.
گومانی تێدا نییه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژ خراونه‌ته ناو سه‌به‌ته‌ی كێشه‌كانه‌وه، به‌ڵام بۆچی پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ین؟ هه‌بوونی بوێریی بۆ بڕیاردان له‌كاتی بوونی كێشه‌دا هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌وه چاره‌سه‌ركردنی خودی كێشه‌كه.
ئه‌و قه‌یرانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین ده‌یبینین سه‌باره‌ت به زۆرێك له ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی نیگه‌رانییه. زیانه مرۆڤایه‌تییه‌كانی زۆر گرانبه‌هایه له‌سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل و شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه پێشوی به‌دوادا بێت. وێرای چاره‌سه‌رنه‌كردنی هۆكاره ریشه‌ییه‌كانی سته‌مكاری. ئه‌گه‌ر به‌ر له 80 ساڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه بنچینه‌ییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكرابایه، یاخود له ماوه‌ی ئه‌و ده‌یانه‌ی به‌دوایدا هاتن، ئه‌و كات ده‌رفه‌تی روودانی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی ئێستا ده‌یانبینین كه‌متر ده‌بوو؛ به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌مه، پرسه‌كه پشتگوێخرا و ئاڵۆزتربوو، له كاتێكدا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئه‌و بۆشاییه‌یان وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌جێندای خۆیان به‌كارهێنا.
ده‌كرێت هه‌مان پێناسه بۆ گه‌لی كوردیش بكرێت. ئێمه‌ش داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنووسین. دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێمان ده‌ڵێن، زه‌روره‌ته سیاسییه‌كان كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م هاوكارییه‌كانیان و رێگرن له به‌رده‌م دادپه‌روه‌ی مێژوویی‌دا.
داوامان لێده‌كرێت ئه‌م ناده‌دپه‌روه‌رییه قبووڵ بكه‌ین. له‌كاتێكدا ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه بووه‌ته خۆراكێك بۆ نایه‌كسانی، هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیریی سیاسی. بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كۆمه‌ڵگه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌مشێوه‌یه دڵسۆزری خۆیان بۆیان بنوێنن. پێویسته هه‌ست بكه‌ن به‌شێك له دادپه‌روه‌ری سرووشتییان به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته رێگه‌یان پێ بدرێت به‌گوێره‌ی مه‌رجه تایبه‌ته‌كانیان نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی خۆیان بكێشن. نابێت هیچ كه‌سێك له رێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌كان بترسێت، یانیش وه‌ك حاڵه‌تی ئێمه له مافی گه‌لان بترسێت. رێزگرتن له‌و مافانه سه‌قامگیری به‌هێز ده‌كات و به‌ره‌وپێشچوون به‌دی دێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی، پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان. هاوكاریی هه‌رێمایه‌تیمان بۆ شكستپێهێنانی داعش نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرین كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستده‌هێنین و چۆن خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان ده‌توانن شانبه‌شانی یه‌كتر بوه‌ستن.
له‌گه‌ڵ زیاتربوونی گرژییه‌كان له غه‌ززه، عێراق، سووریا و ده‌ریای سوور، هه‌وڵه‌كان بوونه‌ته پێویستییه‌كی حه‌تمی تاكو پلانێكی نوێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و جیهانی دابنرێت.
پێویسته رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببینه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌كردن له دراوسێكانیان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌وڵی جه‌نگ ده‌ده‌ن. ده‌بێت به به‌رپرسیار بناسێنرێن. نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌رمی بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیشدا دژیه‌ك بن.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانمان باجێكی زۆر گران ده‌ده‌ین. ئێستا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی جۆرێكی جیاوازی قه‌یران بووه‌ته‌وه. ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی بكه‌ین. ئێمه به‌بێ پاساو كراوینه‌ته ئامانج. ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕانگێزییه راگیرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر وتوومه. لێره و له پایته‌خته‌كانی دیكه‌ش، كوردستان هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ كه‌سێك. ئێمه فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیرین. ئێمه ده‌مانه‌وێت ره‌فتاری هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت. ئێمه پێشبینی پاڵپشتی ده‌كه‌ین و پێویستمان به كاری هاوبه‌شه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان كه ده‌كریت هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو ببات كه به‌ده‌ستمان هێناوه.
با ئه‌مه ساتێكی مێژوویی بێت، سه‌ركرده‌كان تێیدا بتوانن له رێگه‌یه‌وه له هه‌موو شوێنێك سنوورێكی بۆ دابنێن. ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌ییه بۆ كێشه ئاشكراكان.
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌ستاینه‌وه. ئه‌وكات باشترین كارمان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستنه‌هێنابا، ئێستا ناوچه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بووه شوێنێكی جیاواز، ناوچه‌یه‌كی پڕ ده‌بوو له تیرۆریستانی بیانی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست شوێنپێی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رساتێك بیانویستبا پشێویمان بۆ دروست بكه‌ن.
به‌ڵام ئێمه سه‌ركه‌وتین، تێكۆشانی بیست ساڵی رابردوو و به‌رخۆدانی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد بوونه رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، ئێمه وه‌ك گه‌لێك مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌شێكی دانه‌بڕاو بین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دامه‌زراندنی ئابوورییمان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تۆكمه، بناغه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بوو كه له كوردستان به‌ده‌ستمان هێنا، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییش له ئاستێكی فراواندا بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.
سه‌ركرده‌كان پێویسته سه‌رنجیان له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت و به‌رده‌وام بن له وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان.. پراكتیزه‌كردنی حوكمڕانی باش زۆر گرنگه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و كولتووره سیاسییه‌كانمان، هاووڵاتیانیش مافی خۆیانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان لێ بكه‌ن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و خۆراكێكیشن بۆ هیوا و ئامانج. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی بخوڵقێنین، ئه‌وا به‌مه ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و پایه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیش به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
ده‌توانم بڵێم لێره‌دا خواستێكی به كۆمه‌ڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كان كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، هه‌یه، ئه‌ویش گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی رێبازێكی نوێ و جیاوازه‌وه ده‌بێت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له میوانداریكردنی لوتكه‌ی كوب28 له ساڵی رابردوو به‌ده‌ستیهێنا، بووه هۆی پێدانی به‌ڵێنێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمی جیهانی، به‌ر له‌وه‌ی وێرانكارییه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه باڵی به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بكێشێت.
ئه‌و ئاڵنگارییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌مماندایه پێویستی به بڕیاری بوێرانه‌یه بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان له وزه‌ی نوێبووه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئیمارات پێشه‌نگێكی جیهانییه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا. دوبه‌ی و هه‌ولێر هه‌ردووكیان له ناوه‌ندی هه‌ساره‌یه‌كی گه‌رمبوودان، ئێمه به ته‌واوی ئاگاداری مه‌ترسییه‌كانی پشتگوێخستنی راستییه‌كی كاره‌ساتبارین.
زۆرێك له‌و پابه‌ندییانه‌ی تاوه‌كو ئێستا نراون، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه كورتخایه‌نه‌كانن. ئه‌و پابه‌ندیی و به‌ڵێنانه‌ی دراون بۆ پاراستنی نه‌وه‌كانی داهاتوو بوون. گومان له‌وه‌دانییه گواستنه‌وه و گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا تێچووی زیاتر بێت. به‌ڵام پاشه‌كه‌وتی درێژخایه‌نی بۆ هه‌موومان بێ هاوتایه. ئێمه له‌م رووه‌وه پێویستیمان به بوێریی، راستگۆیی و دانایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی وه‌ها قورس بده‌ین. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و بڕیاره شكست بهێنین، ئه‌وا ئه‌م به‌شه‌ی جیهان ده‌بێته كووره‌یه‌ك له ژیانمان و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی فراوانی زه‌وی بۆ ژیان شیاو نابن، سه‌رچاوه‌كانی ئاو وشك ده‌بن و ئاسایشی خۆراك رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه. له‌وانه‌یه به بیابانبوون، كۆچكردنی به‌كۆمه‌ڵ و داڕمانی ئابووری به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
دواتر كۆچی ناوخۆیی، كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانی دیمۆگرافی ده‌بینین. كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه بچووكه‌كان، گه‌لان رووبه‌ڕووی ناكۆكی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فره ره‌هه‌ند دروست بێت.
هه‌موو وڵاتێك ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه ئابووری، سیاسی، كلتووری و ئه‌منیانه‌دا بكات كه ده‌بنه هۆی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ.. ئێستا سه‌ركردایه‌تی بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو له هه‌موو كاتێك پێویستتره. ئێمه ئێستا له‌نێوان بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان و نه‌وه‌كانی داهاتوودا ده‌بێت سه‌ركرده باوه‌ڕپێكراوه‌كان خه‌ڵات بكه‌ین و زیاتر هانیان بده‌ین. پێویسته به روونی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و مۆدێرنییه‌تدان، جیایان بكه‌ینه‌وه له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمانوه‌ستێنن و بمانگه‌ڕێننه‌وه دواوه.
خانمان و به‌ڕێزان....
ئێمه ده‌توانین ویسته‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا. هه‌میشه ئاسان نییه وه‌ك سه‌ركرده‌كان سه‌یری دواڕۆژ بكه‌ین. به‌ڵام به‌رپرسیارێتیمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت بیكه‌ین. ئێمه قه‌رزاری ئه‌وانه‌ین كه متمانه‌یان پێداوین.
زۆر سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ لێره بوون، هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسه ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ بیرۆكه گه‌وره‌كان و نموونه راسته‌قینه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن.
زۆر سوپاس