كوێخا دێرین كه ئه‌مڕۆ به شۆفڵ دیوه‌خانه‌كه‌ی تێكدرا و هێزێكی ته‌ناهیش له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌كه‌وه‌ی سلێمانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به خۆی و هێزه‌كه‌یه‌وه دیار نه‌ماوه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی شوبات، هێزێكی كۆماندۆ له كه‌نه‌كه‌وه هه‌وڵی گرتنی كوێخا دێرینیان داوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، دواتر شۆفڵ و هێزێكی تر چوون دیوه‌خانه‌كه‌یان له رێی دوكان - سلێمانی رووخاند و ئێسته هێزه‌كه‌ی كوێخا دێرین و خۆیشی دیار نین.
كوێخا دێرین فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه بووه له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ر به باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی" وشه" ته‌واوی هێزه‌كه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له ده‌وام بوون له‌گه‌ڵی رۆیشتوون كه ژماره‌یان زیاتر له 200 كه‌سه، به‌ڵام دیار نییه بۆ كوێ؟.
به‌گوێره‌ی به دوداچوونی "وشه" كوێخا دێرین پێوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌یوبه گڕه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ و حه‌وتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌بووه، هه‌ندێك گومان بۆ ئه‌وه ده‌چن هێزه‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌یوبه گڕه كردبێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان سه‌ر به كۆسره‌ت ره‌سووڵن.
ئه‌یوبه گڕه له سنووری نازه‌نین جێگیره و به‌شێكی زۆری هێزه‌كه‌یشی له‌وێن، جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان بۆ كاره‌كانی شاڵاو و ده‌رباز كۆسره‌ت دابه‌ش بوونە.