سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی هاوسەر و منداڵە بریندارەكانی شەهید پێشرەو دەكات

:: PM:09:15:12/02/2024 ‌

ئێستە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیماراتە و بەشداری لە كارەكانی 11مین لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەكات، ئەمڕۆ دووشەم لە دوبەی هاوسەر و منداڵە بریندارەكانی شەهید پێشڕەو دزەیی بەسەر كردەوە، كە لە مووشەكبارانەكەی ناوەڕاستی مانگی رابردووی هەولێر بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەم مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوسەر و منداڵە بریندارەكانی شەهید پێشرەو دزەیی كرد، كە لە رووداوی هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر بریندار بووبوون.

لە سەردانەكەدا سەرۆكی حكوومەت لە نزیكەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل