فەرمانگەیەكی نوێ‌ دروست دەكرێ‌

:: AM:09:11:13/02/2024 ‌
ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا لەسەر هێنانەكایەی فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا لە دەستەی ژینگە، ئەو  فەرمانگەیە لە دوو بەش پێك دێ‌.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی شوبات، بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا لەسەر هێنانەكایەی فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا لە دەستەی ژینگە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، دوا بەدوای داوای دەستەی ژینگە بەنووسراوی ژمارە (14)، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا لەسەر هینانەكایەی (فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا) لە دەستەی ژینگە.

ئەو فەرمانگەیە نوێیە جگە لەوەی سەربە دەستەی ژینگە دەبێت، لە هەمان كاتدا لە دوو بەش پێك دێت و هەر بەشێكیش لە دوو هۆبە پێك دێت.

هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو وڵاتانەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كاریگەریی لەسەر داناوە، لەلایەن حكوومەتیش زۆر گرنگی بە چارەسەری پیسبوونی ژینگە و پاراستنی كەشوهەوای كوردستان دەدرێ‌.


وشە - رامیار جەواد